ئامۆژگاریی پاشا بۆ میرسۆفی بۆ وەی بە کوڕەکەی بخوێنی
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
895 مشاهده
پاشایی بە نێوە لەو زەمانە
بیستی کە لە سۆفی ئەو وتانە
ئەو شایی تەمەن کەم و عەقڵ پیر
ئاوایی دەکرد بۆ وی تەگبیر
تۆ هەستە بچۆوە ڕامەمێنە
سستی مەکە ئەحمەدی بهێنە
با لێرە دەگەڵ مناڵەکانە
بخوێنێ لە مەدرەسەی ئەوانە
بەو خوێندنە گەر وەبێ سەودای
ئەو ژینە دەباتە سەر بە شادی
کاتێ کە ئەتۆ نەمای و مردی
دەگرێتەوە جێی تۆ بە مەردی
چۆن ئەو کوڕە گەر نەبێ سەودای
هەر دوورە لە ئاوەت و مورادی
ئەوهەی کە لە خوێندنێ بە دوورە
کوێرێکە بە بێ چرا و نوورە