باسی لەدایکبوونی ئەحمەد ئاغای کوڕی میرسۆفی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 2 دقیقه  569 مشاهده
سۆفی کە لە گوندی ناوپردان
هەستێنەری باج بوو لە کوردان
یەک دانە ژنی هەبوو جوان بوو
بەگزادە بە نێوی شازەمان بوو
هەر بەو ژنە بوو زەمانە تانە
دەیدا لە هەموو کچ و ژنانە
ئەو شا ژنە چونکە پڕ حەیا بوو
وەک خۆر لە سەر زەمانە شا بوو
خانم کەوە نەیبوو ئاخ و تۆفی
تۆلی پڕ ئەبوو لە میرە سۆفی
کاتێ کە زگی بە ژانە دانا
ئەو بوویەوە یەک کوڕی جوانا
کوڕ هەر وەکوو تۆپەگوڵ پتەو بوو
وەک بەچکەیی شێر بوو قەڵەو بوو
ئەو ڕۆژە لە ژووری دیوەخانی
مزگێنی کوڕی درا بە خانی
بەو باسە ئەمیر ئەبووە دڵشاد
چون نەیبوو لە شازەمانە عەولاد
دەیگرت خەبەر دەر ئەو لە زێڕان
دەیدایە دراوە پڕ بە تێڕان
دەستووری دەداوە بۆ زەماوەند
ئەو کاتە بە نۆکەر و بە پێوەند
تا حەو شەو و ڕۆژە بوو بە لۆغان
دەدراوە بە خەڵکی قاوە و نان
لە دوایە بە خۆشیی و دەماغە
کوڕ نێوی نرا بە ئەحمەد ئاغا
گەر گەورە دەبوو، لە مەمکە بۆوە
پێی گرت و هەڵی دەدا لە خۆوە
ساڵی تەمەنی کە گەییە حەوتی
پیر ئەو بوو بە بیروڕا و ڕەوتی
وا زیرەک و ژیر ئەبوو کە زانا
نەیبوو لە کن ئەو کوڕەی زمانە