باسی لەشکرکێشانی پێشەوا بۆ سەر شاری مەککە

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  790 مشاهده
بیری لەوە بوو مەککەمکان بگرێ
با کافری هەر لە بۆیی بگرێ
بۆ گرتنی شارە شا بەڕێ بوو
کافر عەبەسا و زەندەقی چوو
دەیگرتەوە مەککە ئەو لە سەرخۆ
پەیدا بوو لە کافرانە ڕۆڕۆ
هەر بوت بوو خراوە دەر لە کابە
وەک گۆ، بە دەمی شەقی سەحابە
کەوتن لە شەقامە ڕێ سەرەوخوون
دەخرانەوە شیو و خڕ بە فەرغوون
حەق هات و بەتاڵی تاڵ ڕۆیی
ون بوو لە سوێی مەککە گۆیی
ڕۆیی شەو و دینی حەق لەوێ بوو
لەو خاکەیە نوور نیشتەجێ بوو
هەر کوفرە فڕێ درا لە هەڵدێر
بە گڵۆڵە غلور ئەبوو سەرەو ژێر
بۆ عەرزە بە دینی تازە زەنوێر
نەیماوە ڕەواجە کوفری بێ خێر
ئەو جارە کە نەعرەتەی دلێران
بیسرا لە چیایی چینمکان و ئێرانمکان
لاوانی ڕەشید لەو زەمینە
سەریان دەکردە تازە دینە
ئاوازەیی تازە دین و ئایین
لەو شیبهە جەزیرە چوو هەتا چین