بەیانی ئەمە کە تەریقەکان هەموو حەقن بەڵام لە سوود و زیانا دارای فەرقن

از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 6 دقیقه  921 مشاهده
لە بەحری فەیزی ڕەسوولەڵڵاوە
شەتتی تەرایق ئیجرا کراوە
هەریەک لە یاران گورج بە دەسوبرد
لەو بەحری فەیزە نەهرێکی هەڵکرد
بۆ سەر مەزرەعەی قولوبی عیباد
ئاودێری چەمەن سەربەرزی میعاد
ەوانیش هەر یەک بە چەند فروعێ
جۆگەی لێبووە بۆ چەند زروعێ
هەر فەرعێ لەوان تەریقەیەکە
تەسمییەی بە ناو سەر حەڵقەیەکە
وەک نەقشبەندی و قادری و چەشتی
کوبرەوی و باقی تەرایق گشتی
هەموویان لوببی شەرعی ئەنوەرن
ڕەوشتی گەورەی فەخری بەشەرن
ئەمما تەریقەی عالی نەقشبەند
بە بێ ڕیازە و بێ کەمەند و بەند
لەوان نزیکتر لە هەمووش ئەسبەق
موسڵی عەبدە بە حەزرەتی حەق
چون ئەخلاق بەستەی ڕوشتەی قولووبن
قولووبیش شەیدای خولقی مەجبووبن
لە پێش و کەم کەم بە حوببی خۆیان
تفڵی دڵ بەخێو ئەکەن لە بۆیان
هەر دەرسی عیشقیخۆی پێ ئەخوێنێ
تا فەننی فەنای لە بۆ ئەنوێنێ
یەعنی بۆ هەر لا نەزەر کا مورید
ئەبینێ سوورە میسالی مورشید
لە تەوەججوهی مورشیدۆ گاە گاە
ئەبێسێ لە دڵ ئەڵڵا ئەڵڵا
گەر دەوام بکا ئەو زیکە جار جار
ڕوتبەی ئەچێتە «سلطان الاذكارعربی»
یەعنی لە تەواو زەڕڕاتی وجوود
ئەبیسێ زیکری حەزرەتی مەعبوود
کە لە فەنای پیر گەیش بە پایە
نۆبەی دەرسی عیشق ڕەسوولوڵڵایە
چونکە نیسبەتێ وا پەیدا ئەکات
کە بە ئیبتدای عیشقی ئەو بگات
بە ئیلقای درووس «تلميذعربی» قەلبی
ئەبا بۆ ڕوتبەی فەنا «فی النبیعربی»
ئەبینێ نەزەر لە هەر شتێ پاک
بکا سوورەتی میسلی لەولاک
کە گەییە پایەی فەنا «فی الرسولعربی»
«مرشحعربی» ئەبێ بە ڕوتبەی وسووڵ
یانێ بۆ کەسبی مەحەببەتی حەق
لادانی ڕووی دڵ لە جەمیعی خەلق
بە تەوفیقی حەق تەربییەی پیران
ئەوا گەیانی بە وەسڵی عیرفان
کۆمەکی مورشید لەم جێدا حەتمە
وەک شەمس ئەفەرموی علیه الرحمهعربی
لە مەزلەقەی سەخت «فنا فی اللهعربی» دا
هۆشی بێ مورید نەیە بە لادا
هەرچەند تەواو بێ مورید لە دەرکا
بێ مورشید زەحمەت ئەو ڕێگە دەر کا
لەولای فەناوە فەنای فەنایە
یەعنی لە فەنای خۆی بێ ئاگایە
ئەمجار رجووعی قەهقەری ئەکات
هەتا بە «بقا باللهعربی» ی ئەگات
لەو بەینەدا چەند موراقەباتە
تەعلیمی دەستوور نەفی و ئیسباتە
وەک موراقبەی «معی و صمدیعربی»
یا «اقريبهعربی» لەگەڵ «احدیعربی»
پاش موراقبەی ئەسما و سیفات
نۆبەی دێ تەعیلم موراقبەی زات
مەقاماتی ئەم فیرقەی کیڕامە
مەجمووعی ئەڵێن هەژدە مەقامە
«شمس الاشرافعربی»ی عالی دەرەجات
فەرموویە ئەووەڵ کەشف و کەرامات
وارداتی غەیب هەم موشاهەدات
قووەی ئیدراکی بۆ موعایەنات
تەلوین و تەمکین نزوول و ئافەت
بەهرە و فەوائید عالەمی قوربەت
شوهوودە و فەنا «فناء الفناعربی»
بەقایە و لەگەڵ «بقاء البقاعربی»
فەوقی دەرەجات نوورولئەنوارە
ئەعلا دەرەجەی شێخی کوببارە
تا نووروالئەنوار لازمە مورشید
دەس بەردار نەبێ لە حاڵی مورید
کە بەو مەقامە زانی واسڵە
مورشیدی ناوێ خۆیشی کامڵە
تا مورشید ڕوتبەی بەو جێگە نەگات
ئەڵێن خەتەرە بن ئیرشاد نەکات
ئیبتکاری حاڵی ئەم بزورگانە
ڕەشەبای گوڵی چرای ئیمانە
تێکەڵی و تەرکی ئەدەب و ویقار
حیجابە و سەبەب بۆ دەردی ئینکار
مەر هەر کلیلی ئەدەب و حەیا
هەڵگرێ قاپی فەیزی ئەولیا
هۆی سروەی سەبای لوتفیان ئەدەبە
واسیتەی جۆشی عەتفیان ئەدەبە
سەبەبی فەوزی فەیزیان ئەدەبە
جالبی مەیلی بەرزیان ئەدەبە
مەدەدیان ناگا بە بێئەدەبان
سا خوا نەمان کا بە بێئەدەبان
ناسینیان لە بۆ دنیا پەرستان
مەنعە وەک جەمعی تەمووز و زستان
بەڵام لەم عەسری «شرالاعصارعربی» ە
موددەعی زۆرە و کەم ئەهلی کارە
هەر خۆیان ئەغڵەب دارای ڕەزیلەن
کەی ئیتر لە بۆ خەلاس وەسیلەن
بێ کەسب و سلووک بەعزێ لە جێی خۆی
شیخیی بە ئیرسی دەسی داوە بۆی
زاهیرەن لەفزەن پێی ئەڵێن مورشید
«و الله علی معناه شهيدعربی»
تەریقە عیلمێ گەورە و گرانە
ڕێگەی کەمکەسێ پڕ هونەرانە
جیا نییە لە شەرع تەریقەت هیچی
گەر لایدا ئیتر تەریقەتی چی
ئیستە ئەم عیلمە شەریفە خاسە
مەلعەبەی زومرەی «عوام الناسعربی» ە
وەک نەیشی زانی جەهیل نەیپرسی
کە وەرناگیرێ عیلم بە ئیرسی
کەسێ لە خوێندن وەختی خاڵییە
لە عیلمی باوکی چی لێ حاڵییە
درەخت نەنێت خەیاڵی بەری
تێری لی ئەخوا ئەی خاک بە سەری
لای ئەهلی عولووم خوسووس ئەوانە
کە دین لەلایان ڕۆحی ڕەوانە
مەعلوومە لایق بە ئیرشاد کامە
کێ دارای بەرزی ڕوتبە و مەقامە
بە عەزمی سابت بە نییەتی ڕاس
لەگەڵ کەماڵی ئەدەب و ئیخلاس
ئەچنە حوزووری تا مەنجەڵی دڵ
بۆیان بە فەیزی سینە بێتە کوڵ
موریدیان ئەغڵەب یا عولەمایە
یا عەوامێکی ژیر و دانایە
جا گەر ئەزانی دڵت نەخۆشە
نەجاتت لە دەس مەرەز پێ خۆشە
ڕێگەی بیارە ناشێ نەزانی
توند بگری داوێن عوسمانی سانی
بێ شک دوکتوری دەردی دڵ ئەوە
مەحەللی حەللی هەر موشکڵ ئەوە
دەواداری گشت دەردە دارانە
مەرجەعی ئەرباب دڵ بێدارانە
بە ڕۆژ و بە شەو مەحزی ڕەزای حەق
دەریغی ناکا لە خزمەتی خەلق
نەقدی کەماڵات مەعاریفی گشت
لەگەڵ فەزائیل هەموو گرتە مشت
یوسفی میسری حوسنی ئەخلاقە
مەزهەری سیفات خودای خەللاقە
سوڵتانی مەقسەد ئیقلیمی ئیرشاد
لوقمانی چارەی قولووبی عیباد
مەحبووبی تەواو ئەولیای کیڕام
نائیبی حەزرەت «سيدالانمعربی»
شاهی بە تەمکین موڵکی مەعانی
جێداری شاە وغەوسی گەیلانی
دارای خەزائین گەنجی کەرامات
واسڵ بە ئەقسای ڕوتبە و مەقامات
واسیتەی وسووڵ ساڵێک لە ناسووت
بە ئەعلا ئەوجی مەقامی لاهووت
وەک شاهی جەیلی و فەرۆقی ئەحمەد
قوتبی ڕەببانی سوڵتانی سیرهەند
دەرچوو لە سارای پوختی حەوتەمین
لێی نەنیشت گەردێ لە گردەنشین
لە خێمەی کەمیل دەوائیر گشتی
بوون بە یەک نگین چوونە ئەنگوشتی
لە چەند بەدری بورج سەمای ئەنوارۆ
لە چەند غەوواسی بەحری ئەسرارۆ
بەر لە زوهووری موژدە دراوە
کە قوتبییەتی بۆ دانراوە
بۆ ئەوەی جۆیای نووری یەقینە
وجوودی میشکات سڕاجی دینە
تووتی نەیستان قەندی هیدایەت
قومریانی باغ دەرک و دیرایەت
پەروانەی چرای جەماڵی ئەون
پابەندی شەهدی کەماڵی ئەون
تانەی تەعەسسوب دیدەی بەسیرەت
گەر بێ بە پەردەی عیناد چ حیرەت
خۆ کوێری زکماک جەهلیش یەقینە
نابینێ چی جوان چی ناشیرینە
دیدەی دانایی پڕ سورمەی ئینساف
ناتوانێ بە حەق نەکا ئیعتیراف
خودا بە جاهی ئەم زاتە کەوا
لە دەردی قەسوەت دڵ ئەکا دەوا
پێم کەرەم فەرموو هەرچی مەرامە
هەرچی هۆی خۆشی بۆ هەردوولامە
دڵ مونەووەر کە بە نوور مەعریفەت
لە پاشی سەفوەت لە دەریای ڕەحمەت
غایە مەحەببەت فی بەسیرەتە
حوسنی خاتیمە و هەم عافییەتە