سەبەبی وسوول

«رزقنا الله اياه والقبول بجاه حضرة رسول»
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 2 دقیقه  702 مشاهده
بەڵام بۆ وسوول بە ئەوجی ئەعلا
شەرتە «تَخَلُّقعربی» بە ئەخلاق «اللهعربی»
چون گەر لە بەینی دوو کەسا نسبەت
هەر نەبێ دۆستی مەحاڵە ئەڵبەت
قایمترینی ڕشتەی عەلاقە
لە بۆ مەحەببەت قوربی ئەخلاقە
عارفێ جارێ ڕێی کەوتە چۆڵێ
ڕوانی بازێک و قەلێ لە دۆڵێ
پێکۆ ئەوەستن پێکەوە ئەڕۆن
لەگەڵ یەک ئەنوون دوو بە دوو ئەخۆن
بە دەوام بیری لێ کردنەوە
بۆچی لە یەکتر جیا نابنەوە
ئاخۆ ئولفەتیان حیکمەتی چییە
خۆ ئیتتحادی نوعیان نییە
کە دیققەتی کرد لەم باز و قەلە
بینی هەر یەکە پێیەکیان شەلە
وتی لە بەینا ئیتتحاد ئەڵبەت
لە وەسفا هۆیە لە بۆ مەحەببەت
لە باز و ئەمجا باز دە بۆ ئەملا
«قل و لله المثل الاعلاعربی»
دەفعەیە فەرمووی ڕەسوولی ئەکرەم
سێسەد خولق هەیە بۆ خودای عالەم
لەگەڵ ئیمانا یەکێ لەوانە
لە هەر کەسا بێ جێگەی جینانە
یاری غار فەرمووی لەوانە قوربان
لە نەفسی مندا مەوجوودە هیچیان
لە جوابی ئەودا شاهی دین فەرمووی
لە نەفسی تۆدا مەوجوودە هەمووی
بۆیە وەقرەی گرت سڕڕ لە سینەیدا
شوهوود نەقشی بەست لە ئایینەدا
بێ سڕڕ نەیفەرموو سەییدی وەسیق
گەر بکێشرایە ئیمانی سددیق
لەگەڵ ئیمانی ئەرز هەموو
هەر ئیمانی ئەو ڕاجیحتر ئەبوو
لە ئەولیاشدا ئەکمەل ئەوانەن
دارای ئەو سڕڕە و ئەو ڕەوشتانەن
بەڵام ئەم ڕێگە رێیەکی وایە
پایانی دووری و زەحمەتی نایە
چەن کەژی سەخت و بیابانی چۆڵ
چەن بادیەی کرک تن و شیو و دۆڵ
چەن بەحری بێ پەی لەو بەینەدایە
چەن ڕێی خەتەر و دڵ بە تەنیایە
هەرچەند حەقیقەت ڕێگەی وسوولە
ئەمما جێی ترسی دڕندە و غوولە
هەر زۆر موشکڵە بە تەنها دەرچوون
لە ڕێی وا دوور و پڕ بەڵا و تون تون
ڕێگەی سەر بڕ و ئاسان و ئەمین
لەگەڵ سەرکردەی قافڵەی یەقین
توند دەسگرتنە بەو حەڵقە کەوا
سلسلەی حەڵقە تا خاتەم ئەڕوا