سەرەتای باسی ئەولیا

از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 3 دقیقه  778 مشاهده
هەرچەند ئەم بەحسە حەققی من نییە
ئامە عائیدی ئەهلی مەعنییە
نەک من هەر تەنها لە مەعنا دوورم
هەر تەواو خاتی و ئەهلی قوسوورم
بەڵام ئیمانم وایە بەوانە
هەرچی دەر حەقیان وتراوە وانە
منیش هەرچێکم بیستبێ وە یا
دیبێتم بە خەت باس ئەولیا
ئەینووسم لێرە هەرچی بزانم
کە مناسیبە ئەوەی بتوانم
شایەد بە بەزڵی نەقدی هیممەتیان
بە فائیز بوونم بە بەرەکەتیان
قەڵەم بێ بەسەر کاففەی مەعاسیم
ڕووناک بێتەوە دڵەکەی قاسیم
بەهۆی نیشانەی داخی نیسبەتیان
بە عەتری گوڵی باخی نیسبەتیان
دڵخۆش لەوەڕی مەرتەعی خۆش بێ
دایم دەماخی بێ ئاخیم خۆش بێ
بکەومە دوایان بەم نەختە زادە
بۆ سیاحەتی ساحەی سەعادە
زاهیرەن بێهۆش مەعنەن خەبەردار
«صدور الحرار قبور الاسرارعربی»
بەڵام شا موحتاج ئەهلی دنیایە
دنیایش لا وەلی وەک ئەمە وایە
گەر شەهریارێ وەها پەیدا بێ
ئوموور هەر لە چنگ شەخسی خۆیا بێ
کەسێکیش تەنیا نانێکی پێ بێ
شەخسێ بێ هیچکەس نەزانێ کێ بێ
بۆ مەواجهەی شای پڕ مەیمەنەت
ڕۆیینی لە بۆ قاپی سەڵتەنەت
لەوێ سەگێکی زەلامی عەجوول
وەستابێ مەنعی بکا لە دوخوول
خێرا نانەکەی بۆ بخا و بەتاو
لە چنگی دەرچێ بە یەک دوو هەنگاو
بگاتە حەوشی ئەمن و ڕەفاهی
لەوێش سەرکەوێ تا قەسری شاهی
ئیجازەی بدرێ بێڕەنج و میحنەت
بۆ تالاری خاس ئەرکی سەڵتەنەت
لەوێ کە نائیل بوو بە مولاقات
نەوازش کرا و «منصبعربی» ی بۆ هات
زۆری پێنەچوو بە ئەمری سوڵتان
خرا ژیردەسی ئومووری جیهان
جا قەت هیممەتی لائەکاتەوە
لەو لەتە نانە بیر بکاتەوە
بڵێ کە هاتم نانێکم پێ بوو
چۆن دام بەو سەگە لە چنگم دەرچوو
هەروا لای ئەوە ئەهلی عیرفانە
دنیا سەراسەر یەک لەتە نانە
شەیتانیش سەگی قاپی خودایە
بۆ مەنعی دوخوول لەو دەرکە دایە
زەحمەتە لەگەڵ نانی جیهانا
ڕێ بدا سەرکەین بەو ئاستانا
ئەمما ئەو کەسە هیممەت بوڵەند بوو
دنیای بۆ خست و مەردانە دەرچوو
گەیشتە حەوشی کەوکەبەی شاهی
حەساری هۆش و دەرک و ئاگاهی
گوڵزاری ئەسرار باغی جەبەرووت
لە بیری بردۆ زیندانی ناسووت
لەوێشۆ لە بۆ مەقامی لاهووت
سەرکەوت بۆ سەراپەردەی مەلەکووت
نائیل بوو بە ئەوج مەسەندی ئەعلا
مەست بوو بە بادەی عەشقی تەجەللا
ڕوخسەتی درا لە سوفل و عولوا
بە تەجریدی ڕۆح لە جەسەد بڕوا
لە خەزنەی ئەسرار شاد بوو بە ئیدراک
جەواهیری ڕۆح ئەنبیا و ئەملاک
بە دنیا بە حەق بە نانێ بە شا
گەیشتن نیسبەت هەر نییە حاشا