لەم جەغزە کە شوێنی هاتوچۆی هەموانە

از کتاب:
چوارێنەکانی خەییام
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  779 مشاهده
لەم جەغزە کە شوێنی هاتوچۆی هەموانە
بێ ژێر و سەرە و دوور لە پوان و سووانە
کێ زانی لەکوێوە هاتووە و کێوە دەچێ؟
هۆزان و نەزان وەک یەکە، سەرگەردانە!
خیام:
در دایره‌ای که آمد و رفتن ماست
او را نه بدایت نه نهایت پیداست
کس می نزند دمی در این معنی راست
کاین آمدن از کجا و رفتن بکجاست