ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنت

از کتاب:
چوارێنەکانی خەییام
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  2226 مشاهده
ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنت
تاوم بدەرێ بە ئاوی خەمتاوێنت
دەستم بەرئەدەم لە ئارەزووی دوورودرێژ
مەیگێڕ لەوەلا دەستی من و داوێنت
خیام:
صبح است، دمی بر می گلرنگ زنیم،
وین شیشهٔ نام‌ و ننگ بر سنگ زنیم،
دست از امل دراز خود باز کشیم،
در زلف دراز و دامن چنگ زنیم