پەرتەوی عیشق
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
2 دقیقه
1061 مشاهده
سەودای سەرم عیشقی ڕوخی لالە عوزارە
تەسکینی دڵم غەمزەیی دوو چاوی خومارە
خوێناوی جگەر فیرقەتی هیجرانی نیگارە
سینەم وەکوو تەندوورێ پڕ ئەز شوعلەیی نارە
جەرگم وەکوو نەی کونکونی سەد زەخم و فیگارە
ئەو دڵبەری نازوکبەدەنی دڵ وەکوو بەردم
ڕوحمی نییە بەو ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
زۆر زار و زەعیفە و لەبی ئیشک و ڕوخی زەردم
لوقمانی حەکیم کوانێ بکا چارەیی دەردم
وەسڵە کە دەکا دەردی دڵی عاشقی چارە
ئایا تۆ پەری؟ یا نە لە نەسڵی بەشەری تۆ!
حۆری مەلەکی! پەرتەوی شەمس و قەمەری تۆ؟
من بۆ تۆ وەها شیفتە و بێ خەبەری تۆ
ئارامی دڵ و هۆشی سەرم چوو بە سەری تۆ
دێوانەسفەت، کەوتمە نێو کێوی موغارە
تەقدیری ئەزەل وابوو لە ڕووی تۆ کە جودا بم
پەروانەیی حەسرەتکەشی دیداری چرا بم
بەو یەک نەزەرە سووختەیی ناری فەنا بم
بنوێنە شەوی شەمعی ڕوخت من بە فیدا بم
گەردانی سەرت بم لە هەموو دەور و کەنارە
ئەی گوڵ تۆ دەزانی چییە نەغمەی تەڕەب ئەفزا
خورشید لە بۆ شەبپەڕەیی دڵ نییە پەیدا
نەفعی چییە ئاوێنە لە بۆ دیدەیی ئەعما
تا پەرتەوی عیشقی لە دڵی خەڵکی نەکا جا
ئەشعاری ئەمینتخلصی لە شنۆمکان بێ خەریدارە