تەبیبی عیشق
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
2 دقیقه
1119 مشاهده
بە تیری قەوسی ئەبرووی تۆ کە ئەوڕۆ زۆر بریندارم
بە چاوی مەستی جادووی تۆ گەلێک ڕەنجوور و بیمارم
بە قەیدی دامی گیسووی تۆ وکوو مەجنوون گرفتارم
تەبیبانی جیهان با بێن بکەن چارەی دڵی زارم
بە کەس نایێ شەفای دەردم مەگەر بەو شۆخی دڵدارم
وەکوو بولبول لە عیشقی گوڵ مەکانم گۆشەیی باغە
لە باتی بولبولان چ بکەم لە گوڵشەن دێ سەدای زاغە
دەروونم لەت لەتە جیسمم ئەگەرچی زاهیری ساغە
بە خاڵانت قەسم جەرگم سەراسەر نوقتەیی داغە
لە تاوی دەردی خۆمە شەو هەتاکوو ڕۆژێ بێدارم
وەکوو بادی سەبا بۆنی گوڵی یارم لەبۆ دێنێ
لە لای من تاقەت و سەبر و قەرار و هۆشێ نامێنێ
سەدایی قومری و بولبول دڵ و جەرگم دەسووتێنێ
ئەگەر وەقتی سەحەر بولبول لە عیشقی گوڵ دەناڵێنێ
منی بێچارە ڕۆژ و شەو لە عیشقی تۆ بە هاوارم
لە عیشقی ڕوویی لەیلایێ وەکوو مەجنوونی دێوانە
مەکانم هەر لە کێوانە، لە عالەم بوومە بێگانە
دڵم بەو فیکر و ئەندووهی تۆ بۆتە مەسکەن و لانە
لە وەسفی ڕوویی شەمعێدا دەسووتێ گەرچی پەروانە
ئەمن داییم دەسووتێم و لە عومریش بێ تۆ بێزارم
لە عیشقێ دوو بەڵام تووش بوون پەرێشانیی و سەوداسەر
تەبیبی دەردی عیشقی من ئەتۆی ئەی نازەنین دڵبەر
لە نێو شاری شنۆمکانیێ بێ ئەنیس و موونس و ڕەهبەر
نەخۆشی دەردی هیجرانە ئەمینتخلصی بێکەس و بێ دەر
حەکیم دەرمانی نازانێ وەرە یاری وەفادارم