وەسفی حاجی شێخ عەلائەدین

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 2 دقیقه  1079 مشاهده
ئەی بلووری گەردنت ئاوێنەیی قودرەت میسال
پەرتەوی عیشقت لە قەلبی عاشقان بەرقی شیمال
ئیسمی پاکت سەیقەلی ژەنگی دڵی پڕ قیل و قال
ڕەوشەنی چەشمی موریدان شێخ عەلائی شێخ جەلال
هیممەتێکم بۆ بکەی ئەی یادگاری شێخ کەماڵ
دڵ لە دووری ڕووی شەمعت شەو وەکوو پەروانەیە
سەبر و ئارامی نەماوە بێ هۆش و دێوانەیە
ئا ئەتۆی دیوە لە قەوم و خوێشی خۆی بێگانەیە
هەر وەکوو مەجنوون لە داخت کێو و سەحرای لانەیە
مەسکەنی بۆتە چیا و دەشت و هامون و جیبال
ڕووم لەبۆ دەرکی تۆ هێنا ئەی شەهی دارولسەفا
چونکە قوربان زۆر لە خۆمم کردووە جەور و جەفا
هیممەتێکم بۆ بکە تۆ لەم جیهانی بێ وەفا
گەرچی دەردی من گرانە بۆم بخوازە یەک شەفا
با شەو و ڕۆژێ دڵی من بەس بکاتن ناڵە ناڵ
خانەدانی ئێوە قوربان فەیزبەخشی خاس و عام
مەرقەدی شێخ هادییەدین نووری دڵهایی زولام
مەقسەدی عالەم لە خزمەت ئێوە حاسڵ بوو تەمام
جارێکی بۆ منی فەقیریش زوو مویەسەر کەن مەرام
تا نەمردوومە ببینم شادیی شەوقی ویسال
گەر «ئەمینتخلص» ئەوڕۆکە قوربان زۆر گونەهکارە و ئەسیم
چاوی تێ بڕیوە دە لوتفی ئەغنیایان وەک یەتیم
بۆم تەمەننا کە لە خزمەت خالقی حەیی و کەریم
بەڵکە ڕەحمێکی بکا پێم واحیدی فەردی عەزیم
دڵ مونەووەر بێ بە نووری ڕۆئیەتی ماهی جەماڵ