ڕامووسان

از کتاب:
کاروانی یار
اثر:
جلال مدحت خوشنام (1934-1998)
 1 دقیقه  786 مشاهده
هەنگوینم خوارد...
زمان زیز بوو
بیری هەر لە لای ئازیز بوو!
دڵم ڕاسپارد
بڕوا بەرەو پیری لێوان
شەککرە سێوان
زمانی لەگەڵ خۆیا برد
بەدەستوبرد
چووە سەیرانگای نیگارێ
نەوبەهارێ
جوانە یارێ
لەو کاتەوە
لەوێ چەسپا و نەهاتەوە!