زەنگی ئازادی
از کتاب:
کاروانی یار
اثر:
جلال مدحت خوشنام (1934-1998)
1 دقیقه
764 مشاهده
دەنگی ئازادی زەنگی دایەوە
خونچەی گوڵەباخ گەش گەشایەوە
ڕەوڕەوەی مێژوو وا بۆ پێش ئەڕوا
لە جاران پتر ئێستا سووڕ ئەخوا
بۆ کامەرانی بەرەو بەختیاری
هەژار حەقی سەند نەما زۆرداری
کۆتری ئاسایش وا لە ئاسمانە
بە تەقڵەبازی لەو کوردستانە
بەڵام من پەستم هەرچەند بەختیارم
بیرم ئاڵۆز هەرچەند هۆشیارم