چەند گفتێکی پێویست...

از کتاب:
کاروانی یار
اثر:
جلال مدحت خوشنام (1934-1998)
 5 دقیقه  508 مشاهده

وا دیار دەکەوێ لە ساڵی ١٩٣٤ لە شەقڵاوەمکان هاتوومەتە دونیا.

باوکم «ئەحمەد مەدحەتشخص» کوڕی «تاها ئەفەندی» کوڕی «قازی ئەحمەد». بە بنەماڵە خوێندەواری ئەو ناوچەیە بوون.

دایکم «حەلیمەشخص» کچی حەمەدی ڕەسووڵ بەگە لە بەگزادەکانی شەقڵاوە.

ئیتر لەو ناوچە خۆشە لەناو گوڵزارە ڕەنگینەکانی پێم گرتووە و لەگەڵ قەڵبەزەی ئاوی ساردی سەرچاوەکانی شەقڵاوە فەرامۆشی فێنکیم بە کۆڵ خۆمدا داوە و لە ڕووبار و جۆگەلە خوڕڕەمە سازگارەکانی دەستی منداڵیم گاڵتەی لەگەڵ چەو و قومی هەڵبەزیوی کردووە.

زۆرم سەرنج لە هەژانەوەی شۆڕەبی داوە، لەگەڵ باڵای بەرزی شاتان تەماشای بەرزیم کردووە، بە دەستەکانی خۆم جوانی مێوم چنیوە، پەنجەکانم ختووکەی لە دەسکە بنەوش و نرگز دروستکردن وەرگرتووە، پڕ باوەش شەونمی گوڵەباخم مژیوە و چەهچەهەی شالوور مەستی کردووم.

لەگەڵ هەموو بەزمێکی فۆلکلۆری لاوی تواومەتەوە، بە تەپەی دەهۆڵ و فیکەی زوڕنا و زڕەی بازن و خرمەی هەیاسە و شرقەی شیلانی ڕەشبەڵەک دڵی لاویم پشکووتووە!، جا لێممەگرن ئەگەر بووکی شێعرەکانم ئاڵای ڕۆمانسییان بە سەر خۆیانا دادابێ!...

لە ساڵی ١٩٤٦ قوتابخانەی سەرەتاییم لە شەقڵاوە تەواو کردووە. ئەوەی لەو قۆناغەم شایانی باس بێ مامۆستا خەلیل محەممەد خۆشناو دەورێکی باڵای بۆم هەبووە دەربارەی هەستی نەتەوایەتی و لێدوانی زمان و ئەدەبی کوردی هەر وەها بە بۆنە خاڵم مەلا سادق عالمی ئایینی هاتوچۆم هەبوو بۆ کۆڕی فەقێیانی مزگەوت بۆ باسی ڕێزمان و شیعری عەرەبی.

لە ١٩٥٢م قوتابخانەی ناوەندیی هەولێرمکانم -بەشی زانستی- تەواو کردووە لەو ماوەیەدا بەشی زۆری نووسینەکانی -جبران خەلیل جبران و منفلوتی-م ئەخوێندەوە و سەرنجیان ڕاکێشابووم، هەرچەندە هیچ ڕۆژێک لەو ماوەیەدا بە خەیاڵم نەدەهات کە من شیعری کوردی بنووسم چونکە خەریکی نەخشەکێشان بووم شانبەشان خوێندنەکەی خۆم جێی باسە بڵێم کە لەگەڵ ڕاپەڕینەکانی گەل و تشرینی ١٩٤٨ دا هەست و بیری منی تازە چاوکرایەوە کەوتە ڕێبازێکی کەوە لەو کاتەوە بە چاوێکی ڕەوشنتر تەماشای ڕووداوەکانی دەور و پشتم دەکەم، بۆیە دووبارە لێممەگرن ئەگەر موسیقای شیعرەکانم بیەوێ لە پەیژەی ڕیالیزمدا سەرکەوێ!

لە ١٩٥٦ کۆلێجی ئەندازیاریی بەغدامکانم تەواو کردووە ئەوەی پێویستە بوترێ ئەوەیە کە لە ١٩٥٥ دەستم لە نەخشەکێشان هەڵگرت لەبەر چەند هۆیێک، وا دیارە هەستم بە بۆشاییێک کردووە لەبەر ئەوەی لەو کاتەوە نووکی پێنووسەکەم بەرەو مەیدانی شیعر ڕۆیشتووە.

لە سەرەتای شیعرنووسینم زۆر شتم دەربارەی شیعر نەدەزانی و خۆڕسک کەوتمە خوێندنەوە و لێدوان، لە ١٩٥٨وە دۆستایەتیم لەگەڵ مامۆستا دڵزارشخص بەست و زۆرم سوودی شیعر لێ وەرگرت لە ١٩٦١ عوسمان خۆشناو خالی شیعری بۆ لەسەر پیتەکان دانام، لەو ماوەیە چەند شیعرێکی مامۆستایان گۆرانشخص و هەردیشخصم پشکنییەوە. جگە لەمە هەر لە کاتی قوتابی شیعرەکانی حاجی قادری کۆییشخص و شێخ ڕەزاشخص سەرنجیان ڕاکێشابووم.

لە ١٩٦٢ کەوتمە پشکنینەوەی دیوانی مەولەویشخص. ماوەیەکی یەکجار زۆر خەریکی بووم و هەموو شیعرەکانی ئەو دیوانەم کردەوە بە شیعری سۆرانی بەڵام بەداخەوە ئەو بەرهەمەم فەوتا. پاش کۆچی دواییی مامۆستا گۆران یەکسەر دەستم دایە شیعری تازە نووسین پاشان پەیوەندیم لەگەڵ نووسەر و شاعیرانی زۆر بووە بەتایبەتی پاش ١١ ئازاری ١٩٧٠ لەگەڵ زۆربەی نووسینە کوردییەکان دواوم، ئەوەی لەم ماوەیە سەرنجی ڕاکێشابم فەلسەفەی شیعرە کۆنەکانی جاهید هاواری هەژاری بیر خستوومەتەوە. و هەر وەها هەستم بە گەرمی و نەرمی باوەشی لەیلا کردووە لەناو وشەی شیعرەکانی پەشێو پاشدان زۆرم لە بڵندیی زمانەکەمان ڕوانیوە لەناو شیعرە بەرزەکانی هێمن بەپێی فەرمانی سەرشانم زۆرم خوار و ژووری عێراق کردووە، بۆ ڕوانینم باڵای ڕیواسی شاخ (و گمیبەری هۆر) زۆر شتی تر سەرنجیان ڕاکێشاوم.

هیچ ڕۆژێک بیرم لەمە نەکردووتەوە کە چاولێکەریی شیعری شاعیرێک بکەمەوە و یا ڕستەیێکی بۆ خۆم هەڵچێنم، هەتا لە کاروباری خۆم وام، بەڵام من لەو ڕایەم کە شاعیر بیەوێ یان نەیەوێ لەناو بۆتەی شیعر و ئەدەبی جیهان دەتوێتەوە و تارماییی چەشنە ئەدەبەکەی بە سەریا دادێ لەبەر چەند زرووفێک گەلێک جار نەمتوانیوە ئەوەی لە دڵمە دەریبڕم؛

جا بڵێم چی بەختم وایە
خامەی شیعری من ساوایە
نانووسێ چیم لە دڵدایە

جگە لەم کاروانە گەلێک بەرهەم تریشم هەن هێشتا ماوەی بڵاوکردنەوەیان بۆ ڕێک نەکەوتووە.

ببوورن هەوڵم داوە کە ئەوەی لە توانا بێ بۆ خزمەتی ئەدەب و زمانەکەم درێخی پێ نەدەم و ئەمەش مەبەستمە کە پێنووسەکەم لە کار نەکەوێ بۆ خزمەتگوزاری لەڕێی ئاشتی و ئاسایش و پێشکەوتن.

ئیتر ئەوا ئەم کاروانەم خستە بەر دەستی بەڕێزتان هیوادارم کە بە ئەرکی سەرشانی خۆم هەڵسابم و داوای لێبوردنتان لێ دەکەم لە کەموکورتی.

لەگەڵ ڕێز و سوپاس.