هەندێک لە نووسینەکانی نووسەر

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 20 دقیقه  980 مشاهده

گۆڕەپانێکی چیمەنتۆڕێژ، زۆر ئەفەندیلۆکە هاتووچۆیان بوو، هەندێکیان پۆزایی دەمانچە لەژێر چاکەتی سەرێکیان جووڵەی دیار بوو. لەپڕ کراسەکەمیان لەبەر دادڕی هەویە و پارەکەیان لێ دەرکرد و چاویان پێ بەستمەوە.. دوو شەپی بەلەزەتیشیان پیاکێشان و ناویان پرسیم: ناوت جەمیلە؟.. بەڵێ ناوم جەمیلە. وتی ئەوە تۆ چوار دینار و نیوت لای ئێمەیە ئەگەر بە ساغی دەرچوویت دەتدەینەوە.

قەفێکیتری کەلەبچەی دەستمیان تووندتر کرد و یاساوڵەکەی ئاسایش چەند جوێنێکی دا و بردمیە ژورێکی وا هەر زیڕەی خەڵک دەهات لەبەر شەق و تێهەڵدان، هەروەها مێزە ئاسنینە گەورەکانیان بەسەر عەردی ژوورا دەخشاند و قڕە قڕ و گرمەگرمی تەمێکی ترسناکی داڕشتبوو شوێنەکە.

یەکێ هات ناوی پرسیم و دیار بوو لەوانەبوو کە پێی سپێردرابوو لە من و چەند کەسێکیتر بکۆڵێتەوە. وتی:

_ناوت چییە؟

_ناوم جەمیل ڕەنجبەرە.

_بۆ گیراوی؟

_خۆتان دەزانن.

_وەرن ئەو سەگبابە بۆ ئەوێ ببەن.

بردمیانە دەرەوە ناو هاتوچووی بازاڕی ئیشکەرانی دەزگای ئاسایش خۆی بوو.. دەستمیان کردەوە و ئینجا هەر دەستێکمیان بە کەلەبچە بەلایەکی شیشی پەنجەرەکەوە کرد و بە جۆرێ بستێ مابوو پێم بگاتە سەر عەردەکە.

یەکەم: ئەو کوڕانە گەوادن.. قەد نابنەوە پیاو.

دووەم: ئیستا هەموومان دەیگێین.

سێیەم: (بەدەم تێپەڕینەوە) بە سۆندە و فەلاقەکە بهێنم ئینجا من خۆم چاری دەکەم.

منیش بێ ئەوەی بە چاو کەس ببینم، سەرم زۆر تووند بەستراوەتەوە چاوە بەستەراوەکانم وەختە شەق بەرن. باڵە هەڵواسراوەکانم خوێنی تیا سەرناکەوێت و وەکوو تۆقەبازنێکی دڕندە چەقیوەتە ناو زەنگەی دەستم. ئەمەو لەماوەی شەو و ڕۆژێکا سەدەها زللەی شۆفێنییو مرۆڤ نەویستانەم پێدەکەوت و لێوە وشک بووەکانیشم بەئاستەم هەناسەی پێش مردنی لێ دەردەچێت و کە بەمجۆرە لە هۆش خۆ دەچووم ئینجا جاربەجار پەنجەی ڕق دڵۆپەی ئاوی مان و نەمکانی دەهاویشتە سەر لێوە وشکەکانم. ئەوەی ساغ مابێت لە لەش تەنها دێنەمۆی ئاگاییم بوو. دەمزانی خەریکی چین و بۆ وام لێدەکەن.. لەپڕ تەق و هۆڕی قۆندەرە هات و کاشیە چیمەنتۆیە هەرچی بوو «عەرد» لەبەر کۆمەڵێ پێی زریکە کەرا مۆزیقای مرۆڤ کوشتنیان پێک هێنابوو.. دیار بوو «سید ساعدشخص» گەورەیەک بوو هەموو شتی بەدەست بوو، وتی:

- ناوت چییە؟

-پێم نەکرا وەڵامی بدەمەوە

- وتی: بیکەنەوە جارێ با نەمرێت. (شڵپ کەوتمە عەرد) و هەرچەند هەڵگێڕ و وەرگێڕیان کردم تا درەنگ قۆڵ و بازووم نەکەوتەوە کار و ڕایان کێشام بەخشەخش تا بەرپێی هاتوو چۆکەران چۆڵ کەم. تا دەیەم ڕۆژ حاڵم ئەمە حاڵم بوو، له ڕۆژی دەیەمدا بردمیانە ژوورێ و چاویان کردمەوە.

دوو ئەفسەری ئاسایش بە گوێرەی قسەکانیان دیار بوو، یەکێکیتریش کە سێیەمیان بوو، کە بە «سيد المساعدعربی» بانگ کرا، کە تێگەیشتەی ئەوان بوو لە پشت مێزێکی ئاسنا دانیشتبوو دەمانچەیەکی گەورەی بە ڕووتی بەسواری بەدەستی سوار کردبوو. دەسکە خاکەنازێک و سۆندەیەکی قێرۆپاچ و گوریسێکی نایلۆنی ئەستوور لە گۆشەیەک دانرابوو. لەنێو خۆیان جگەرەی بیانیان دەدایە یەکتری بەدەم گاڵتەوە سێیەمیان تەلەفۆنی دەکرد:

هەلاو.. بەسەری تۆ ئەگەر دەعوەتێکی زۆر گەورە نەکەیت و ئەوەی پێشم وتی نەبیت «فڵان» بەر نابێت و چوونکە خۆی قسەی لەسەر خۆی کردووە...!

ئیە... دەزانم خزمی ژنەکەتە.. ئەوەش دەزانم ئەوە سێزدە ڕۆژە کابرا گیراوە، تۆش سێزدە ڕۆژ «بێ گانی..»... نا نا ئینشائەڵڵا تا تۆ ئەم نیعمەتە لەکیس نەچێت بەری دەدەین.. بەڵام جارێ هەراسانمان لێ هەڵمەگرن..(تەلەفۆن دانرا) مساعد: بەخێر بێیت..

-اهلاعربی

-ناوت جەمیل ساڵح نازناوت «ڕەنجبەر» ە.. ها... وایە.

- بەڵێ.

- ئەگەر مرۆڤ کارێکی خراپ بکات پێویستە دان بە هەڵەی خۆیدا بنێت و «نقە نایەت» جا مرۆڤ گرنگ ئەوە نییە هەڵە نەکات گرنگ ئەوەیە کە هەڵەی کرد ئەگەر ڕاستی نەکردەوە پێویستی بەسزادانە.

- مەبەستتان لە کام هەڵەیە، کام ڕاستکردنەوەیە و کام سزا دان.

بۆچی...

- چاک دەزانین..(وێنەی «م»ی نیشاندام) و ئەم کوڕە دەناسیت..

- نە نایناسم.

- چۆن ئەوە «م. هـ»یە لێپرسراوتانە لە ڕێکخڕاوی «ک.م.ک. هـ. هـ» دا.

- نەخێر شتی وا نازانم.

-نەک هەر «م. هـ»...«م.ز» و «ن.ر» ش دانیان پیاناوە کە تۆ ئەندامێکی کۆنی ئەو ڕێخراوەیت و بەڵکوو لە دامەزرێنەرانی ساڵی حەفتاو دواتری و ئێستایش ئەندامێکی سەرکردایەتی و لێپسراوی ڕۆشنبیریت لە هەرێما.

-نەخێر وا نییە. ئێوە بۆشتم بۆ دروست دەکەن.

-ڕاوەستە.. دە گوێت لەم شریتەی «م. هـ» بگرە:

-شریتەکە: جەمیل ڕەنجبەر کوڕێکی سوور و سپی جوانکیلەیە، مامۆستایە لە مێرگەسوور مناڵێکی هەیە ناوی «هەرەوەزشخص» ە زۆر قسەی خۆشە فێربووە بە ئینگلیزی قسەمان لەگەڵ دەکات و زۆرجار هاتوچووی ماڵیانم کردووە و کۆبوونەوەم لەگەڵ کردووە. ژنەکەیشی خوێندەوار و مامۆستایە.

- باشە ئەوە وەسفی خۆی، قابیلیەتی چۆنە.

-شریتەکە «م. هـ»: کوڕێکی زمان لووس و زۆرزانە زۆر قووڵ بۆتەوە لە بیری «م.ل»یتی و خۆیی و جەعفەر و عەلی لە هەولێر لەگەڵ کاکە حەمە لە دوای ساڵی ١٩٧٩ دەستیان بەدروستکردنی ڕێکخستن و تێگەیاندنی خەڵک کردووە، بەتایبەتی جەمیل ڕەنجبەر سومعەیەکی سیاسی و ئەدەبی گەورەی هەیە لەناو هەموو خەڵکەکە و بەتایبەت لەلایەن سەرکردایەتی جوڵانەوەکە.

- باشە لە ڕێکخستن چی دەکرد لەگەڵتانا؟

- م. هـ لەم دواییە زۆر لە کادرە «م.ل» ەکانی ڕێکخراوەکە خۆیان کێشایەوە بۆ ئەوەی بۆ دواڕۆژ بەکەڵک بێن بەتایبەتی ئەوانەی لە ڕێکخستنا خاوەن تاقیمانە و بڕواقایم و قاڵبوون، جا یەکێ لەوانە جەمیل ڕەنجبەرە دەیەوێت هەندێ خۆی بکێشێتەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشا لێپرسراوی فعلی لیژنەی ڕۆشنبیرییە لە هەرێمی ئێمەدا و نیاز وابوو ببێتە ئەندامی ڕۆشنبیریی سەرکردایەتی گشتی.

- باشە لیژنەی ڕۆشنبیری کێی لەگەڵە؟

- «م. هـ» پێک هاتبوو لەسەرەتاوە لە «ع. ص» و «ن.ر» و «م. هـ» خۆم لەسەرویانەوە جەمیل ڕەنجبەر، ئەوە بوو زۆر لێکۆڵینەوەمان نووسیەوە چوونکە جەمیل دەستی ئەدەبی بەهێزە هەمووی هەر ئەو بڵاوکراوەکانی دەنوسییەوە.

- باشە ڕێکخستنی تری نییە؟

- م. هـ: هەندێ کەسی لایە بەڵام ناوەکانی نازانین، چونکە لەم دواییە نهێنی خۆی لێمان دەشارێتەوە. هەتا نازانین باری جووڵانەوەکانی لەچدایە، وەک وابێ دان بە ئێمەدا نەنێت کە هەرێمین و نیازی ڕەنگە «تکتل»یش هەبێت.

- لێرەدا تەسجیلەکەیان کوژاندەوە و کابرا وتی:

- خۆ تێگەیشتی و چاک گوێت لێ بوو.

- بەڵام هیچی وا نییە.

- دەتۆ بڕۆ دیوی تری ژوورەکە و لە کونی کلیلەکەوە سەیر کە ئێستا «م. هـ» دەهێنن چۆن باست دەکات «هێنایان، بێئەوەی بزانێت من گوێم گرتووە» .

-«م. هـ» : سڵاو...

- دانیشتوانی ئاسایش: سڵاو کاک مەولودشخص، تەندروستیت چۆن بوو. دانیشە. ئێی.. ئەوە بەریشت دەدەین و ناردوومانە کتێبەکانیشت لە ماڵ بۆ بێت، خۆ بیجامە و شتەکانت پێگەیشت؟

- م. هـ: بەڵێ.. زۆر سوپاستان دەکەم.. وامدەزانی ئاسایش وەکوو فاشی دەجووڵێنەوە، بەڵام لەگەڵ منا وا نین.

- باشە. ئەوە جەمیل دەڵێ قسەکانی مەولود وا نییە و ناشیناسم.

- «م. هـ»: لە گۆڕەپانی دادگای هەولێر بەهۆی «ع.ص» یەکترمان ناسی و هەر لەوێش بڕیاری دروستکردنی لیژنەی ڕۆشنبیریمان دا.. ئەوە بوو «ع» ڕایکرد و تەنها ئێمە ماینەوە. جەمیل زۆر ڕەق و تووند بوو لەگەڵ ئەوانەی خاو و خلیسک بوون بۆ نموونە لەم دواییەدا بڕوای وابوو «ن.ر» دەرکەین و دەیوت بە کەڵکی کاری شۆڕشگێڕانە نایەت. ئەگەر بەقسەی منیش بڕوا ناکەن ئەوە لە «ن.ر» و «م. زەنگەنە» بپرسن.

- دەتوانی بەرەو ڕوویان ببیت..!

- ناوەڵا ناخۆشە. «بردیانە دەرەوە»

کابرایەکی دانپیانەر کە حزمەتی یاساوڵ بکات و هەموو شتێکیان پێ بڵێت هەڵبەت لەگەڵی نەرم دەبن تا قسەکانی لێوەرگرن و تا تەمایان پێی هەیە.

- ئەفسەرە یاساوڵەکە وتی:

- ها ئێستا خۆیشت دیتت بڕوات نەکرد.

- نەخێر نایناسم و هەرچی دەڵێت درۆیە.

- باشە ئەگەر (ئیفادەی «ن.ر» ت بۆ بخوێنینەوە و وای تیا هەبوو چی دەڵێیت؟

ئیفادەی «ن.ر»: «زۆر جار هاتوچۆی ماڵی جەمیل ڕەنجبەر»م کردووە بەتایبەتی لەبەر زۆر ئیش و خوێندنەوە و باس کردن کە هەر لە ماڵیان دەماینەوە، جارێ لە جاران دۆڵمەشمان خواردوە و لەگەڵ کچەکەی بە ئینگلیزی قسەمان کردووە و «هەرەوەزشخص» گۆرانی بۆ وتووین جاربەجار ژنەکەیشی لەگەڵمان دادەنیشت بەڵام بۆ کۆبوونەوە نەبوو. یەکێ لە جارەکان باسی قۆناغی دەرەبەگیمان کرد و باسی ئەوەی کرد کە ئایین کۆڵەکەی یاسای ئەم قۆناغەیە و زۆر هێرشی بردە سەر... هەوڵی دەدا منی پێ ئیقناع بکات و لەم دوا دواییەش منی بەدڵ نەبوو. دووریان خستمەوە لە لیژنەی ڕۆشنبیری..)

ئەم ئیفادەیە ئەوەندەی کە باسی منی تێدابوو بەم جۆرە خوێندرایەوە. ئینجا هەر وتم وا نییە.

بردمیان بەستمیانەوە و ڕووتیان کردمەوە. جارناجاریش لەژێر پێیان دەدام تا شل و کوت دەبووم.. لە نێوان دوو کەس بە چاو بەستراوەیی بەڵام دەنگەکانیانم دەناسییەوە یەکەمیان عوسمان ڕو دووەمیان «ن.ر» دەمبیست کە عوسمان دەیگوت: دایکتان دەگێم تۆڵەتان هەر لێدەکەمەوە، خۆ ڕۆژمان هەر لێ دادێت. پتر لێیان دەدا.

دەمبیست «ن.ر» دەیوت بژی حیزبی بەعسی عەرەبی، بە خوای هیچم نەکردووە، هەرچی بوو خۆم پێم وتن.. بەخوا هێشتا ئاسایش «امن» قەرزارمە زۆرم بۆ وتووە..«هەر لێیان دەدا..» بابە لەمەودوا لە حەوشی ئاسایش خێوەتێ هەڵدەدەم و تابڕوام پێ بکەن کە «ن.ر» حەقی لە هیچ ئەملا و ئەولا نییە.

منیش لەداخی هەر دوو قسەکانی عوسمان و «ن.ر» چەند داهێزرابووم یەکجار دڵم دەگوشراو خۆم پێ نەگیرا.. وتم:

عوسە.. ئەو قسانە زیادن، پترت لێدەدەن.

کوڕ نوورە گو..«مەبەستم ن.ر» ئەم میچکە میچکە و مەراییە چییە ملی زۆر کەست شکاندووە و دەشتەوێ ڕزگار بیت. شەرم لە خۆت بکە ئێست ببیە ئەوانیش بڕوات هەر پێ ناکەن.. یاساولی ئاسایشەکان.. دایان گرتم بەشەق و تێهەڵدان وتیان: ئەوە قسەیان فێر دەکەیت.. سەگی سەگباب چ کارت بە ناو کرێکاری پیس و چەپەڵەوە هەیە؟ تۆی مامۆستا و باوەشێ دینار وەردەگریت.. چۆن بێزت هات تۆی ئەفەندی تێکەڵی ڕێکخستنی کرێکاران ببیت! دە عافییەتت بێت.. دە بیخۆ.

لێرەوە هەموو شتێ ناڵێم کە لەگەڵیان کردم و چیان دەوتم. تەنیا ئەوەندە دەڵێم مردنم سەد قات لا خۆشتر بوو.

تا بەیانی ئێوارەکەی هاتمەوە سەرخۆ بە هەمان شێوە تایبەتی کە بردمیانەوە ژوورێ مساعد و ئەفسەرانی ئاسایش وتیان: ها چیت وت؟ دان پیانانێیت.. دەنا دەتکوژین.

- دان بە چیدا نێم! خۆ هیچی وا نییە، جارێ هەرچی ڕێکخستنە هەر لە من دوورە. بەڵام ئەوەی بەڵا بێت بەسەرمەوە ئارەزووە ئەدەبییەکەیە و وەک ئەدیبێک دەورێکی بیرگۆرشینەوەی زۆرم بینیوە لەگەڵ ئەوانەی بیانناسم یا نەیانناسم، چوونکە زانیومە کە ماوەی دیموکراتییەت و جیاوازی ڕا و هەڵگری بیر هەیە لە دەوڵەتێکی وەک عێراقدا بۆیە ڕەنگە زۆر قسە لەوانەیە ڕێی بچێتی بەڵام چۆن.

جارێ با چەند شتێکتان پێ بڵێم:

١. «ع.ص» کاتی خۆی برادەرێکی کۆنە پارتیم بووە. زۆر جار پیاسەشمان بەیەکەوە کردووە و چاکیش دەیناسم. بەڵام ماوەی زۆرە نەمدیوە.

٢. هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ «ج.ع» و کاکە حەمەم و ئەوانیتر کە ناویان دەڵێین نییە، تەنها پێش شەڕی ئاشبەتاڵەکە ئەوان لە کۆڕە ئەدەبییەکانا زۆر مناقشەیان دەکرد و بەمجۆرە «مەرحەبا»ی پەیدا کرد.

٣. «م. هـ» ڕەنگە ئەو من بناسێت و ئەم دەم و چاوە لەبەر ئارەزووە ئەدەبییەکەم ڕەنگە بەیەکەوەش دانیشتبین و وتووێژی ئەدەبیمان کردبێت و خۆشتان دەزانن ئەدەب زۆر جار دەبێتە مەسەلەیەکی سیاسیش.

٤. «ن.ر» ڕاستە لە مناڵییەوە بەیەکەوە قوتابی بووین و تا ئێستایش برادەرێتیمان هەر هەبووە، پیاسەشمان بەیەکەوە کردووە، ڕەنگە خۆیشی حەزی لە ئەدەبە، دەڵێی بپرسن ئەگەر بەڕێکەوت نەبووبێ کەی ئێمە بەتایبەت دانیشتووین؟

٥. «م. زەنگەنە» لە کوێ و من لە کوێ؟! دە وەڵڵا بڕوا ناکەم دیبێتم.«دەبێت شتێکتان پێ بڵێم» من توانا ئەدەبییەکەم وایکردووە لە زۆر مەجالا دەربکەوم، خەڵک زۆر دەمناسن. ڕەنگە زۆر کەسیش لە لای خۆیەوە بەراوردی کردبێت کە من کۆنەپەرەست نیم و جۆرئەت شکێنم و جۆرئەتیشم هەیە لە قسە کردن. بڕواشم بە «م.ل» ێتی هەیە.. بە لای کاک «م. هـ» و «ن.ر» و هەتا خەڵکی تریش. هەتا ئێوەش لاتان وایە من شتێک هەر هەمە و دەبێ لە ڕێکخستنێک بم.. نە.. خۆ تاوان نییە خەڵک بێ لایەن بێت و لە هیچ ڕێکخستن نەبێت ئەی گەر وانەبێت دیموکراتییەت لە کوێیە؟!

لە لایەکی تریش ڕەنگە ئەم دانپێنانەرانە خۆیان شتێک بووبن و من نەمزانیبێت و هەوڵیان دابێت برادەرێتیم لەگەڵ دروست بکەن. یان بەهێزی بکەن بەڵکە ڕێکم دەخەن، چوونکە سیاسەتی کادرانی ڕێکخستن شێوەی چوونە ناو خەڵکیان زۆرە.

مساعد وتی: ئەی پەیوەندیت بەم ناوە چییە؟ (هووشمەند و ح.ن عەزیز و ئەرسەلان، ج. تاڵەبانی، عەلیکۆ. ن. عومەر. م، س. نەوشیر). وتم: هووشمەند بەر لە ساڵانی ١٩٧٠ و لە ساڵی ١٩٧٤ لەبەر ئەوەی جێکەی ژیان ناخۆش بوو، لە چۆمان لەبەر ئەوەی هەر منی ناسیوە چەند جارێک لە لامان ماوەتەوە.

مساعد: لەگەڵ کێی تریش ئەژیایت؟

وتم: تەنها برادەرێکمان لەگەڵ ئەرسەلان هەبوو بەس بۆ ماوەیەکی کەم.

مساعد: چیتان دەوت؟

وتم: کەس نەیدەتوانی ئەم واقعیە تاڵە بشارێتەوە کە جووڵانەوەکە پەیوەندی بە ئیمپریالیزم هەبوو.. چاک و سەربازی ئێرانمکان و ئەمەرێکی بەئاشکرا هەست پێدەکرا. ڕەنگە باسی ئەم مەسەلە سیاسییە پڕمەترسییەشمان کردبێت وەک نان و ئاو خواردن، نەک وەکوو ڕێکخستن. خۆ ئەگەر وەک ڕێکخستنیش بێت بڕیاری سەرکردایەتی شۆڕش هەرچی لە پێش ١٩٧٥ کرابێت بوردراون، بۆیە لەوە ناترسم بەڵام ئەو ڕاستییەش هەر دەڵێم ئەوساتیش پەیوەندیمان پەیوەندی ڕێکخستن نەبووە. مساعد: ئەی دوایە.

وتم: دوایە حەمید تەسلیمی حکومەت بووە و پەیوەندیشم لەگەڵ ئەرسەلان نەما و لەگەڵ ماڵەوە چووینە ئۆردوگاکانی ئێران وەک مامۆستایەکی کەمدەست چاوەڕێی کاتمان دەکرد ئەو ناوانەی تریش ناوت هێنان پەیوەندیەکم پێیانەوە نییە و نایشیان ناسم. تەنها «ج.ت» ناویم بیستووە.

مساعد: ئێ، تۆ ئەگەر بیر و ڕات «م.ل» بێت بۆ شیوعی نەبوویت؟

وتم: توانای ڕێکخستنم نییە و نەبووە.

مساعد: تۆ «م.ل» بیت و کۆمۆنیست نەبیت لەگەڵ جەماعەتی جەلال تاڵەبانیشخص نەبیت کە «ک.م.ل»ین دەبێ ڕێکخستنێکی تر بیت.

وتم: نەخێر.

مساعد: بۆ نەبوویتە حیزبی بەعس؟

وتم: حیزبێکی عەرەبییە و منیش کوردم.

مساعد: زۆر کورد بووینە بەعس.. تۆ لەوان پتری؟

وتم: درۆم پێ لەگەڵ خۆم ناکرێت.

دوای ئەوەی گەیشتنە ئەم ئەنجامە کە من بڕوام بە «م.ل» هەیە و دیارە لە ئەنجامی ئەم بڕوایەم ویستوومە یەکێتی بکرێت لە نێوان «م.ل» ەکان. وەک جەماعەتی «م. هـ» و هەستیشم بە ڕێکخستن کردووە وەک تەرەفێکی سیاسی پیانم زانیوە و خەبەری میریشم نەداوە، ئەم بەوانە کردنەم بە مەیل و پەیوەندی دەژمێردرێت.

دوو شەو لەسەر یەک تا درەنگ بانگیان دەکردم و پرسیاریان لێ دەکردم لە هەموو ڕوویەکەوە وەکوو:

١. بیروڕام بەرامبەر حیزبەکانی ناوخۆ.

٢. حیزبی بەعس و بیروڕاکانی.

٣. بەرامبەر «ئینتخابات»ی میر و ئەنجۆمەنی یاسادان و کار و ڕاپەڕاندن بە ناو ئۆتۆنۆمی.

٤. پرسیار لەبارەی کەسانی کوردی عێراق.

٥. پرسیار لەبارەی باری وڵاتان و ناکۆکی وڵاتە سۆشیالیستەکان چینمکان و ڕووسیامکان.

٦. لەبارەی مەسەلەی فەلەستین.

٧. ئەوانەی دژی بەعسن.

٨. خەڵیفەی سیاسی واتە ڕابوردوی سیاسیم چی بووە.

٩. بیر و ڕام بەرامبەر «م. هـ» کە ئیعترافی لەسەرم کردووە پێش هەموویان.

١٠. بەم دوایە بۆ نەبوویمە هیچ حیزب و ڕێکخستن.

١١. ئەو مامۆستایانەی برادەرتن کێن.

١٢. براکانت ناویان چییە و کاریان چییە.

١٣. یەکگرتنی عەرەب.

١٤. حکومەت چی بکات خەڵک دوژمنایەتی ناکات.

کۆمەڵێ پرسیاری تر لەبارەی «م.ل» و ئایین و بیر و ڕاکانی حیزبی بەعس و شێوەی ڕەفتاریان لەگەڵمانا.

***

چەند ڕۆژێکی پێنەچوو هەڵبەت تا ٢٧ ڕۆژ لە ئاسایشی باکوور لە هەولێر بەمجۆرە ڕووداوانە کە هەرە کورتەکانییەتی ئینجا ئێمە لەگەڵ هەشت نۆ دە کەس کە هەندێکیانم دەناسی بەیەکەوە برمانیانە دادگای تایبەتی سەربازی کەرکوک. لەوێش بیست و دوو ڕۆژ ماینەوە و دراینە دادگا.

بەفەقەری «بڕگەی»: ادانه المتهم جميل صالح عزيز. مدرسە میرگە سوور لمیلە ٲو تعاونه الی ایه منظمه او جبهه تخریبیه معادیه لنظام الحکم.. حکمت علیهە الحکمە خمس سنوات وشهر استنادا الی مادە ٢٠٤ من قانون العقوبات فی الجمهوریە العراقیە.عربی وەک بیرم مابێت بەم جۆرەی سەرەوە حکوم دراین و دوای چەند ڕۆژێک نێردراینە بەندیخانەی «ثقیلەاعلام» لە «ابوغریبمکان» دوای چەند مانگێک زۆربەی حوکمە کەمەکانیان ناردە بەندیخانەی «خفیفەمکان» و «ابوغریب» واتە حوکمەکانمان خەفیفە لە ١٩٧٨/١٠/٣٠ لە خەفیفە نزیکەی بیست کەسێکمانیان بردە «موقف العامعربی» لەوێ ماینەوە تا ڕۆژی ١٩٧٩/٨/١٦ واتە ئەم بڕیارەی کە پێی دەرچووین.

لە ڕۆژی ١٤ی ٥نیسانی ١٩٧٧ گیرام

ڕۆژی ١٩٧٧/٧/٣٠ لە دادگا دراین.

لە ڕۆژی ١٩٧٩/٨/١٩ بەرەڵا کراین.

واتە ٤٨ ڕۆژ لەژێر لێکۆڵینەوە بووین و دوو ساڵ و سێ مانگ و چوار ڕۆژ لە بەندیخانە ماینەوە.

یادگاری ڕۆژانی لێکۆڵینەوە لە دەزگای تایبەتی بۆ دادگای سەربازی کەرکووک.

پێویستە حەقەکانمان بە شێوەیەکی گونجاو پێ ببەخشرێت

زۆربەی ئەو کۆڕ و سیمینارانەی لە شوێنە جیا جیاکاندا دەبەخشرێ یان ئەو وتارانەن لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان تایبەت بە ژنان دەنوسرێت، مافی ژنان بە شێوەیەک دەئاخنە نێو تەرازووی تاووتوێ کردنەوە و مەیدانی لێکدانەوە و لێکۆڵینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای نەهێشتنی جیاوازییەکان و خوڵقاندنی یەکسانی لەنێو هەردوو ڕەگەز دەخوازن داوای سەربەستی تەویان بۆ دادەڕێژن بۆ نواندنی دەورێک لە کۆمەڵگا بەبێ سڵ کردن و بەوپەڕی شانازییەوە، بێ گومان ئەمە سەرەتایەکی باشە ناتوانین نکۆڵی لێوە بکەین..

لێرەوە پرسیارێک خۆی دەخزێنێتە نێو باسەکەمان ئەویش ئایا تا چ ڕادەیەک ئەم بانگێشتە داڕێژگەیەکی تۆکمەی وەرگرتووە لەڕوانگەی پەیڕەو و جێبەجێ کردنەوە؟! بۆ وەڵامدانەوە هەرگیز ناتوانرێت چاوپۆشی لەوە بکرێت کە تاوەکوو ئێستا یان بەشێوەیەکی درێژەی ئەم جاڕدانە و بانگێشە کاڵایەکی ڕەوایانە و پڕبەپێستی خۆی بۆی نەبڕیوە، ئەوەش دەگەڕێیتەوە بۆ ئەو کەلەبەرە گەورەیەی کە ئێستا بە بیر و ڕایی نوێخوازییەوە پڕ نەکراوەتەوە و کۆمەڵگامانی خستۆتە دووڕیانی بیرکردنەوەیەکی شێواو، تەنانەت لە لوتکەی ئەم بیرە ئاڵۆزکاوە ڕێز و بەهایەک بۆ ئەنجامەکەی دەخەمڵێنن.. بۆ نموونە فەرز کردنی هەندێک مەرجی بێ نموونە لەڕووی قانوونییەوە وەک حسێب کردنی دوو شاهێدی ژن بەرامبەر بە یەک شاهێدی پیاو، یان حەڵاڵ کردنی چوار ژن، یان گەڵێک بەڵگە و فەرقی هاوشێوە و نموونەی تر لە قەدر و حورمەتی ژن دادەبەزێنێ و مافی شەرعی خۆی پێ نابەخشێ...

زۆر دەمێکە ئەم هەڵوێستە کۆنەپەرەستی و نەرجسیەتە لەلایەن پیاو لە مێشک و چ دەروونم چڕ بۆتەوە بە هێڵێکی پان و بەرینن وێنەیەکی تراژیدیان چەسپاند. بۆیە پێویستە لەسەر ئێمە بەرامبەر ئەم کارانە هەڵوێستێکی دیفاعی وەربگرن بۆ سەرکوت کردن و ڕەتکردنەوەی ئەم جۆرە حوکمە قۆرغکاریە و هەرگیز ناتوانم دیمەنی ئەم ژن و مێردە لەیادکەم. بەڕواڵەت بەئاگادار ئەبن گەردەکەیەوە بەتەمەنی کچی دەشیا بە شێوەیەکی ناچاری بەبێ دەسەڵاتییەوە گوێی بۆ کڵۆ کردبوو، پیاوەکەش وەکوو ئەهریمەنێکی خۆشەویست، ئامۆژگارییە شەقەت و نابەجێیەکانی لە مێشکی شین دەکرد و پێی دەگوت نابێ بچیتە دەرەوە نابێ خۆت جوانکەی و ئەگینا وات لێدەکەم پەنجەی پەشیمانی بگەزیت.. ئەویش بەکڵۆڵی و بێدەسەڵاتییەوە بەڵێنی جێبەجێ کردنی پێدەبەخشی..

با ئەو مامۆستا شکۆمەندانەی یا ئەو ئوستازەی کاتێک دێتە سەر باسی ژن بە فیز و بێزەوە باسی لێوە دەکەن گاڵتە بەداوا ڕەواکانیان دەکات بە هیچ جۆرێک ڕێز و شیاوی خۆی پێنابەخشێ، وتەکانی ئەم ئوستازە بەڕێزەی لە کۆلێژەکەمان لە گوێم دەزرنگێتەوە و بەوپەڕی سەربەرزییەوە بەمیهرەبانیی ژن بەناو ناتۆرەی ناشیاوی دەشێوێنن و وەکوو ئامێرێکی شەهوەت بازی دەخاتە بەرچاومان بۆ دامرکاندنەوەی حەزە لەبن نەهاتووەکانیان. یان وتەکانی ئەم نووسەرە و شاعیرانەی کاتێک بەقەد و شەنگ و سالاری ژن هەڵدەڵێن وە لە زۆر ڕووەوە لافی یەکسانی بۆ جاڕدەدات، بەڵام کاتێک بێتە سەرئاستێکی واقیعی هەرگیز ناتوانێ هەڵوێستی بنەڕەتی خۆی بیخاتە نێو چوارچێوەیەکی جێبەجێ کردنەوە ئەمانە گشتیان ئەم جۆرە ئازار و مەینەتییە ڕەنگدانەوەی ئاوێتەی ئەم ژینگەوارەی لێی دەژین.. بێگومان لەزۆر ڕووە ڕۆشنبیران و مامۆستایان و ئەو پسپۆڕانەی پەی بۆ حەقیقەتێکی زیندوو نابەن و جڵەوی دروستبوونی ئاکامێکی ئیجابی و گونجاو بۆ گەیشتن بە تەواوی مافە دەستنیشان کراوەکان شل کردۆتەوە و لە کەڵاوڕۆژنەیەکی بچووکەوە تێدەڕوانێ و بەتروسکایی بڕێکی شەل دەیپێی ئەمانە ئەو سنوورەی بۆی دانراوە وێکی دەهێنێ.. بەداخەوە دەبوایە ئەم گۆڕانارییانە ڕەوتی پێشکەوتن هەر هیچ نەبێ نەختێک لەتەپوتۆزە نیشتووەکانی پیرە کۆنینەکانمان.. بەهەر حاڵ ژنانمان لەم کۆمەڵگایەدا لە قۆناغێکی بەرهەڵستی دایە بۆیە بواری ئەوە نییە ژنی لێهاتوو هەڵکەوێ لەدایک بێت. بۆیە گەرەکە پێش هەموو هەنگاو هەڵنانێک پردێک لە نێوان کۆن و نوێ دروست بکرێت و ڕێز لە داب و نەریتی باو و باپیرانمان بگیرێت و لە هەمان ساتەوەختیشدا لەگەڵ سوڕی گۆڕانە ئەو پێشکەوتنە وەرچەرخێت و هەنگاو بهاوێت.