ناچیتە سەر

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  486 مشاهده
ئەی کیژۆڵەی پێشکەوتوو
چەند شیرینی خۆم تێ هەڵسوو
ئەو ئاواتەی لە دڵتایە
دڵی منیش بە هیوایە
بەڵام وەرە! فەرموو ڕابین
زۆر ڕوونە بۆ یەکتر نابین
چوونکە منی ماندووی هەژار
بێ وچانم بە کار و زار
لە پێناوی پێشکەوتنا
لە پێناوی سەرکەوتنا
تۆش پەروەردەی باوەشی ناز
پەروەردەی چەند جۆری ئاواز
بۆیە بەدووری ئەبینم
گیانە کە من تۆ بهێنم