ئەوساکە

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  495 مشاهده
ئاهی هەڵمژینی سۆزی دەروونی تەڕ
هەڵمژینی لێوی بەفەڕ
پەلاماری دەست، کتوپڕ
باڵای جوانێکی هێنکە بڕ
لەگەڵ دڵخوازێک ئەئاڵا
بۆ دڵداری ئەبووە ئاڵا
سوێند بەو گشا دیمەنانە
بە، قژی ڕەش، هێندە جوانە
بە وشەی «ئا»ی زۆر دڵخۆشم
منیش بۆ تۆ تێ ئەکۆشم
تا بۆ تۆ بم، تۆش بۆ من بی
بە هیوام چاکترین ژن بی
لە دواڕۆژ لەگەڵ منا
لەگەڵ مناڵی خرپنا
لە گەژاوەی بەختیاری
هەر لەگەڵیا بکەی یاری
ئینجا زەوی ڕۆشن بیری
شانۆیەکمان بۆ پێک دێنی
لە بەهەشتی ئاسۆی ژیری
نەوەی تازە ئەخوڵقێنی