ئاهەنگی شیعرێکی گەڕۆک
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
793 مشاهده
کاروانی... سەردانی شیعر
لە پێرێوە.. کەوتۆتە ڕێ
لە نیوەی شەو.. زەنگی پیتی ووشەی ئاگر
دیتی، خەوتووی مەزاری ژان
لە گۆڕستانا، پرخەی دێ
لەشکری شەو.. دەس بەخەنجەر
بۆ بەربەستی ی هەڵهاتنی خۆر وەستابوو
تفەنگی ناوپێکی ئازار
لە ئاگردانێکی وەستابوو
*
لەڕێگادا.. شیعری نەشمیل
خێرا، شووی کرد بە تێکۆشان
خەمدانی کورد..
لە ئاهەنگی ڕق خواردنا
لە ئاهەنگی بەرەو سبەی سەرکەوتنا
بوو بە دەهۆڵ... کەوتە جۆشان
کە خۆر هەڵهات..
گوڵێکی سوور.. دەنگی هۆنراوەی هەڵهێنام
ڕۆڵەی بێشکەی شیعری بڕوا
ناوی (ئامانج)یان بۆ لێنام
هەر لەڕێگا..
وتیان: زۆری، وەکو (عیسا)، هەڵواسرابوون
گیانی (مەهاباد) و (کەرکوک)، ئەنجن کرابوون
هەر لەو کاتا..
دڵی زەنگی کاروان هێشتا ماتە..
باستیلی شار.. سپارتاکۆسی تێدا ماتە
*
هەر لەڕێگا..
لە تینوێتی ی
گەرووی چرای تاریان پرسیی؛ بۆ بێ ئاوی؟
وتی: ئاخر! دیجلە، فورات، پڕ لە زێروون!
لە پێرێوە.. کەوتۆتە ڕێ
لە نیوەی شەو.. زەنگی پیتی ووشەی ئاگر
دیتی، خەوتووی مەزاری ژان
لە گۆڕستانا، پرخەی دێ
لەشکری شەو.. دەس بەخەنجەر
بۆ بەربەستی ی هەڵهاتنی خۆر وەستابوو
تفەنگی ناوپێکی ئازار
لە ئاگردانێکی وەستابوو
*
لەڕێگادا.. شیعری نەشمیل
خێرا، شووی کرد بە تێکۆشان
خەمدانی کورد..
لە ئاهەنگی ڕق خواردنا
لە ئاهەنگی بەرەو سبەی سەرکەوتنا
بوو بە دەهۆڵ... کەوتە جۆشان
کە خۆر هەڵهات..
گوڵێکی سوور.. دەنگی هۆنراوەی هەڵهێنام
ڕۆڵەی بێشکەی شیعری بڕوا
ناوی (ئامانج)یان بۆ لێنام
هەر لەڕێگا..
وتیان: زۆری، وەکو (عیسا)، هەڵواسرابوون
گیانی (مەهاباد) و (کەرکوک)، ئەنجن کرابوون
هەر لەو کاتا..
دڵی زەنگی کاروان هێشتا ماتە..
باستیلی شار.. سپارتاکۆسی تێدا ماتە
*
هەر لەڕێگا..
لە تینوێتی ی
گەرووی چرای تاریان پرسیی؛ بۆ بێ ئاوی؟
وتی: ئاخر! دیجلە، فورات، پڕ لە زێروون!