وشە گوڵەکانی پێشمەرگەی شیعر

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  742 مشاهده
ئێوارەیە.. چاوی سووری ڕووناکی خۆر
بوخچەی زامەکانی ئەمڕۆی
لە کۆچێکا پێچایەوە
ئێوارەیە و، دیسان شەڕە تەقەی ڕۆژمان
بەڕێ کرد و، ئەو شەوەی کە خۆشمان ناوێ
بۆ باوەشی ئیسراحەتمان ڕژایەوە
قاچی سڕمان.. بە پێڵاوێکی قوڕاوی
بۆ ئەم گوندە هەنگاو دەنێ
١٠ پێشمەرگەین
شەو میوانی خەمی مزگەوتی ئەم گوندەین
تا جووتیاران.. بۆ گیانی سەرما بردومان
هەندێ گەرماییمان بەنێ
***
ئێوارەیە.. ئەسپی پەرۆشی لاوی دێ
بە گوڕ تاوی خۆشەویستین
بۆ ژانی گیانمان
«چاوم کوێر بێ»ی دڵ گریاوی هەژارەکان
کۆرسی ساڕێژی دەروونە و
دیارە، دیارە ڕەنجی ئێمەی پێشمەرگەی سوور
لەم دیهاتانە پێدەگا
ئێوارەیە..
خەڵکی لادێ
وەرن چاومان
لە خوری گیانبازیتانا
دنیای برسییەکان دەبینێ…
وەرن دڵمان
لەناو خوێن و برینتانا
گڕی تینووی جەنگی گەل دادەگیرسێنێ