خۆری برسی بە هیچ هێزێ داناگیرێ
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
2 دقیقه
703 مشاهده
گەر بەرزایی چیاکانمان
وەکو چەکی ماشینێ ڕێ قەد و باڵای کپ بێتەوە
گەر ئازایەتی پێشمەرگە، وەکو شەپۆلی ڕوبارێ
ماچی کەنار بکا و بنوێ
«ئاو مارک»ی خوێن بگرێتەوە
ئەوسا لە چاڵی دەشتی شەو
ڕەگی ژانی بەرزێتیمان
لە قووڵایی برسییەکانا دادەچێنین
ئەوسا بیری ئیرتوازی
لەناو کێڵگەی هەستی هەژار هەڵدەکەنین
ئەوسا بازاڕ، کۆڵان، شەقام.. دەگریێنین
دەرگای بەهار دەکەینەوە
گەنم و تفەنگ ڕزگاربونی چەوساوەکان
بۆ خێزانی شەهیدەکانی ئەبەینەوە
ئەی چی بەرزە؟
دیارە چاڵی بورژواکان
سەربەرەو ژێر، بەرزی تیایە
دیارە کۆشکی سەرمایەدار
ڕەنجی گیانی کرێکارە و
ژانەکانی بەرزی تیایە
ئەگەر پێشمەرگە برسییەکان ئازا نەبن
کێ ئازایە؟
دیارە زات و دەست بڵاوی دەوڵەمەندان
سەرمایەی ناو کۆگاکانیان
خوێنی ئازایەتی تیایە
سپێنەی چاو دەکا بە هێلانەی بینین
کە هۆشیاریی
سەنگەریی مێشک دەکا بەفڕگەی ڕاپەڕین
هەتاو بەخۆی ئەسپی ڕێگا، ئالیک دەدا
ڕووبار بە خۆی، خوڕەی دڵی شۆڕش دێنێ و
گوللەی شەپۆل
چەپڵەی سەرکەوتن لێ دەدا
وەکو چەکی ماشینێ ڕێ قەد و باڵای کپ بێتەوە
گەر ئازایەتی پێشمەرگە، وەکو شەپۆلی ڕوبارێ
ماچی کەنار بکا و بنوێ
«ئاو مارک»ی خوێن بگرێتەوە
ئەوسا لە چاڵی دەشتی شەو
ڕەگی ژانی بەرزێتیمان
لە قووڵایی برسییەکانا دادەچێنین
ئەوسا بیری ئیرتوازی
لەناو کێڵگەی هەستی هەژار هەڵدەکەنین
ئەوسا بازاڕ، کۆڵان، شەقام.. دەگریێنین
دەرگای بەهار دەکەینەوە
گەنم و تفەنگ ڕزگاربونی چەوساوەکان
بۆ خێزانی شەهیدەکانی ئەبەینەوە
***
ئەگەر لوتکەی هەژارەکان بەرز نەبێئەی چی بەرزە؟
دیارە چاڵی بورژواکان
سەربەرەو ژێر، بەرزی تیایە
دیارە کۆشکی سەرمایەدار
ڕەنجی گیانی کرێکارە و
ژانەکانی بەرزی تیایە
ئەگەر پێشمەرگە برسییەکان ئازا نەبن
کێ ئازایە؟
دیارە زات و دەست بڵاوی دەوڵەمەندان
سەرمایەی ناو کۆگاکانیان
خوێنی ئازایەتی تیایە
***
کە گلێنەسپێنەی چاو دەکا بە هێلانەی بینین
کە هۆشیاریی
سەنگەریی مێشک دەکا بەفڕگەی ڕاپەڕین
هەتاو بەخۆی ئەسپی ڕێگا، ئالیک دەدا
ڕووبار بە خۆی، خوڕەی دڵی شۆڕش دێنێ و
گوللەی شەپۆل
چەپڵەی سەرکەوتن لێ دەدا