مێژووی ئازارەکان سەوزن
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
3 دقیقه
743 مشاهده
سەردەمێ بو
ڕەشەبایێ
بەئەستوونی چوارچرادا
کۆچی سێدارەی هەڵواسی
هات و ڕۆیی
تا نەگریاین کەس نەیناسی
ئاگری باڵ گرتوی سەوزی
لە خامۆشی بەهار نواند
لافاوی گریانی سنەمکانی
لە خوێنی سابڵاغمکاندا خنکاند
ڕەشەبایێ
لە شەقامی شای ستەما مانی گرت و
نانی هەژاری راودەنا
هەناسەی ژان وەک شەماڵی هەتیو گریا
گریا... گریا...
گریا...
لاوکی پیادەی بن بناری شۆڕ کردەوە
سرودی چەکی بڕواکان
بۆ هەڵدێری گەروی مردن
کەوتەوە ناو دەنگی دوژمن
کە دیواری یانەی زۆردار بەرز بوەوە
پرسیم خشتی ئەم دیوارە
لە کوێوە دێ؟
شیشی پەنجەرەیێ وتی
گڵ و ئاوی کوردستانە و
لە ئینجانەی دەرگاکانی ئازار دەڕوێ
دە بنواڕن..
قەنارەی زستانی بەفر
چۆن گەرمایی خوێنی برسی دەخنکێنێ
دە بنواڕن.. خوێنمژی نان
چۆن فەلاقەی دارکاری شەو
لەسەر سینگی ئێسک و پێستا دەسوتێنێ
دە سەیر کەن..
دیلە گیراوەکان تینون
ئارەقەی شەق دەخۆنەوە
بەندە هەژارەکان برسین
وەک خەرمانی خامۆشی لاو
لە دوای کوشتن
تەرمەکانیان باڵ دەگرن و دەڕۆنەوە
بۆ ناهێڵن قەتارەی خەم
لە زەلکاوی بەندیخانە وێنە بگرێ
دە سەیر کەن
ئادەمیزاد تیشکی خۆرە و
لە دۆزەخی مردوەکانا دەسوتێنرێ
بۆ ناهێڵن
جوتیاری دڵ لە دێهاتی سنوری گیان
سەربەست بژی
بۆ بە هۆرەی زۆرەملێی تۆران دەکوژی
خەرمانی باوەڕێکی سور
بۆ هەژاران، سکی تێربونی بنوینێ
دەبێ گڕ بێ
خۆر بە کوردی لە کێوەکانا باڵ بگرێ
تا ڕانک و چۆغەی ئازادی
لە ئاوزەنگی ڕەگی گوڵا
تفەنگی بەرگری بگرێ
تا فرمێسکی گوڵاڵەکان
بە برژانگی لێدان بسڕێ
با زامەکان، ئازارەکان بناسنەوە
گیراوەکان، سێدارەکان بناسنەوە
با بێدەنگی بچێتە بەردەمی چەقۆی هەڵسانەوە
با تاریکی ی لافاوی کپ بڕوا بەرەو کشانەوە
وا شارە خنکێنراوەکان بەجێ دێڵین
بەرەو سەنگەر، بەرەو شۆڕش
هەویری ئازوخەی برسی
لە هەورازی ئاوازی گەڵدا دەشێلین
دەبا ڕێگا لە گەڵما بێ
ئێمەش خوڕەی روبارێکین
دەبا ئاگر دەرونمان بێ
چونکە هەمو گوڵی خەونی مناڵانین
باخی ڕزگاری شارێکین
جامی سەری پاسداری شەو دەپەڕێنێ
ئەم هەتاوە دژی تۆپ و تانکی دوژمن
دەنەڕێنێ
دە بنواڕن وا ئەمجارە
شەپۆلی لاوک و حەیران
گەیشتە گوێی لەخەو هەڵسان
خەونی گەرمی دڵدارەکان
تەونی خوێنە و جوتیارەکان وا دەیچێنن
برینی قوڵی دەزگیران
کاروانێکی ئاگرینە و
لە گەرمیانی دەشتی تینوو
تۆڵەی هەڵواسین دەسێنن
لە کوێستانی چیای برسی
تۆڵەی ماندوبون دەسێنن
ڕەشەبایێ
بەئەستوونی چوارچرادا
کۆچی سێدارەی هەڵواسی
هات و ڕۆیی
تا نەگریاین کەس نەیناسی
***
ڕەشەبایێئاگری باڵ گرتوی سەوزی
لە خامۆشی بەهار نواند
لافاوی گریانی سنەمکانی
لە خوێنی سابڵاغمکاندا خنکاند
ڕەشەبایێ
لە شەقامی شای ستەما مانی گرت و
نانی هەژاری راودەنا
هەناسەی ژان وەک شەماڵی هەتیو گریا
گریا... گریا...
گریا...
***
ڕەشەبایێ.. هات و ڕۆییلاوکی پیادەی بن بناری شۆڕ کردەوە
سرودی چەکی بڕواکان
بۆ هەڵدێری گەروی مردن
کەوتەوە ناو دەنگی دوژمن
کە دیواری یانەی زۆردار بەرز بوەوە
پرسیم خشتی ئەم دیوارە
لە کوێوە دێ؟
شیشی پەنجەرەیێ وتی
گڵ و ئاوی کوردستانە و
لە ئینجانەی دەرگاکانی ئازار دەڕوێ
دە بنواڕن..
قەنارەی زستانی بەفر
چۆن گەرمایی خوێنی برسی دەخنکێنێ
دە بنواڕن.. خوێنمژی نان
چۆن فەلاقەی دارکاری شەو
لەسەر سینگی ئێسک و پێستا دەسوتێنێ
دە سەیر کەن..
دیلە گیراوەکان تینون
ئارەقەی شەق دەخۆنەوە
بەندە هەژارەکان برسین
وەک خەرمانی خامۆشی لاو
لە دوای کوشتن
تەرمەکانیان باڵ دەگرن و دەڕۆنەوە
بۆ ناهێڵن قەتارەی خەم
لە زەلکاوی بەندیخانە وێنە بگرێ
دە سەیر کەن
ئادەمیزاد تیشکی خۆرە و
لە دۆزەخی مردوەکانا دەسوتێنرێ
بۆ ناهێڵن
جوتیاری دڵ لە دێهاتی سنوری گیان
سەربەست بژی
بۆ بە هۆرەی زۆرەملێی تۆران دەکوژی
***
دەبێ چاوی هەتاوی ژان گەل ببینێخەرمانی باوەڕێکی سور
بۆ هەژاران، سکی تێربونی بنوینێ
دەبێ گڕ بێ
خۆر بە کوردی لە کێوەکانا باڵ بگرێ
تا ڕانک و چۆغەی ئازادی
لە ئاوزەنگی ڕەگی گوڵا
تفەنگی بەرگری بگرێ
تا فرمێسکی گوڵاڵەکان
بە برژانگی لێدان بسڕێ
***
دە سەیر کەن..با زامەکان، ئازارەکان بناسنەوە
گیراوەکان، سێدارەکان بناسنەوە
با بێدەنگی بچێتە بەردەمی چەقۆی هەڵسانەوە
با تاریکی ی لافاوی کپ بڕوا بەرەو کشانەوە
وا شارە خنکێنراوەکان بەجێ دێڵین
بەرەو سەنگەر، بەرەو شۆڕش
هەویری ئازوخەی برسی
لە هەورازی ئاوازی گەڵدا دەشێلین
دەبا ڕێگا لە گەڵما بێ
ئێمەش خوڕەی روبارێکین
دەبا ئاگر دەرونمان بێ
چونکە هەمو گوڵی خەونی مناڵانین
باخی ڕزگاری شارێکین
***
دە بنواڕن ئەم هەتاوەجامی سەری پاسداری شەو دەپەڕێنێ
ئەم هەتاوە دژی تۆپ و تانکی دوژمن
دەنەڕێنێ
دە بنواڕن وا ئەمجارە
شەپۆلی لاوک و حەیران
گەیشتە گوێی لەخەو هەڵسان
خەونی گەرمی دڵدارەکان
تەونی خوێنە و جوتیارەکان وا دەیچێنن
برینی قوڵی دەزگیران
کاروانێکی ئاگرینە و
لە گەرمیانی دەشتی تینوو
تۆڵەی هەڵواسین دەسێنن
لە کوێستانی چیای برسی
تۆڵەی ماندوبون دەسێنن