نیگاکەت

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  753 مشاهده
دەنگی ناسکت سۆزی کەمانە
چاوی گەشی تۆ، کانی غەمانە!
هەنگاوی ووردت نەخشی سەر دڵە
وشەی سڵاوت بۆنی گوڵانە
پرچی خامێنت زنجیری ملە
مەمی سەر سینگت بزەی لێوانە
قەدی باریکت چنووری بەرزە
کاتێ نەتبینم لای من تاوانە!
نیگای بێ وێنەت ئاوێکە بێ بن
ڕووناکی ژینم، تۆی بەم چاوانە
هیوای هاوسەری دوا ڕۆژم تاسەر
گفت و پەیمانت مەبەست و مانە!