لێکدانەوەیەک

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  533 مشاهده
بە مێشکی بەتاڵ بەرەو کوێ ئەڕۆم؟
ڕێی تاقیکردن، ڕێی دۆزەخە بۆم!
مێشک بێ خوێندن گیرفانە بەتاڵ
ژیریم نایبڕێ، سەرکەوم ئەم ساڵ!
منیش وەک خەڵک، دەبا پاڵکەوم
بۆ ساڵێکی تر نابێ بسرەوم
بەڵام ئەم کاتەم گشت لە کوێ ڕابورد؟
ئێستە هەست ئەکەم، بۆ وام بەسەر برد؟
بێگومان سستی کاری خۆی وا کرد
کات ساڵی بڕی منی ڕیسوا کرد!
چەند ناشیرینە دوو ساڵ لەیەک پۆل
چاتر (حەماڵ)بم بۆ گەل بار بە کۆڵ!
من جێ مێنم هەڤاڵیش ڕادەن
بەسەرما لافی فیزاوی لێدەن
ساڵێ لەژینم لەداست چوو کاتم
سەر شۆڕ بە گەردوون ئەبێ خەڵاتم
گشت هۆی ئەوە بوو نەمئەخوێند ڕۆژێ
ڕابردوو پاش چی؟ پەنجە بکرۆژێ