پەیمان بێ

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  668 مشاهده
پەیمان بئ دایە تاکو دوا تۆڵەم
پێشکەشی گەل و ئەو خاک و خۆڵەم
ئامۆژگاری تۆ هەمیشە دایە
بۆمان پەیڕەو و نەخشە و بڕوایە
تاکوو بەختی کەم گیانی بێ گەردم
بە دۆڵ و چیا و نزار و هەردم
نازی دوژمنت ڕائەگرم بە خوێن
مەرجە تا ماوم نەشکێنم بەڵێن