واز بێنە

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  859 مشاهده
کیژۆڵەکەی شارستانی
دەستگیرانی، منی لادێ ی کوردستانی
تۆ وازبێنە، لە ژیانی بورجوازیت
لەبیرت چوو خۆشت ویستم
لەبیرت چوو
وتەی ناخی هەژار خوازیت؟
دەواز بێنە
لەئاڵۆزی بیری دوێنێ
لەو گۆرانییەی، هەستی زیندووم دەگرێنێ
دەواز بێنە،
لەئەندێشەی کۆشک و تەلار
لەنازی نێو، جانتەی دینار
دەواز بێنە، دەواز بێنە