فرمێسکێ
(بۆ ئەو کیژە فەلەیە کە وتی: بۆ! نابێ منت خۆش بوێ!؟)
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
857 مشاهده
لەئاسۆی چاوی پڕشنگدار
لەئاواتی گەش و دیار
لەدوو لێوی تەڕی دوا ماچ
لەجوت مەمکا لەسەریا «خاچ»
کەهەڵبەزی بە سەریانا
خۆی موچرکە لەناو گیانا
لەدڵ و چاوی شەرماوی
کەبۆ دڵخوازی داماوی
هەناسەی سارد هەڵدەکێشێ
دوو، دەستگیران، جەرگی دێشێ
لە ئەندێشەی دڵی پڕسۆز
کەکەوتۆتە نێو تەپوتۆز
ئالەوانە... و لە هەموویان
بۆ یادی خۆش، کۆڕی ژیان
وا دڵ دەگری، بەبێ ئۆقرە
جارجار جەستەم دەمداتەفرە
زۆر دڵۆپی خۆشەویستی
خۆشەویستی کەس نەبیستی
هەڵدەڕێژی بۆ جۆگەی خەم
تا ڕاماڵکا، درکی ستەم
ئەگەر گیانە.. هاتنە لای تۆم بێ ترس بێ
ماچی کوڵم و لێوی ژیان.. بێ پرس بێ
کاتێ کەتۆ،
باڵت گرت بۆ گەشتی ئاسۆ
کاتێ وتت:
با سەربەست بم منیش بۆخۆ
ئەوسا گیانە.. زۆر بەهیوام
رزگار دەبین
لەکۆشی گەرمی یەکسانی
دەس لەمل یەک..
لەژیانا، بەختیار دەبین
لەئاواتی گەش و دیار
لەدوو لێوی تەڕی دوا ماچ
لەجوت مەمکا لەسەریا «خاچ»
کەهەڵبەزی بە سەریانا
خۆی موچرکە لەناو گیانا
لەدڵ و چاوی شەرماوی
کەبۆ دڵخوازی داماوی
هەناسەی سارد هەڵدەکێشێ
دوو، دەستگیران، جەرگی دێشێ
لە ئەندێشەی دڵی پڕسۆز
کەکەوتۆتە نێو تەپوتۆز
ئالەوانە... و لە هەموویان
بۆ یادی خۆش، کۆڕی ژیان
وا دڵ دەگری، بەبێ ئۆقرە
جارجار جەستەم دەمداتەفرە
زۆر دڵۆپی خۆشەویستی
خۆشەویستی کەس نەبیستی
هەڵدەڕێژی بۆ جۆگەی خەم
تا ڕاماڵکا، درکی ستەم
ئەگەر گیانە.. هاتنە لای تۆم بێ ترس بێ
ماچی کوڵم و لێوی ژیان.. بێ پرس بێ
کاتێ کەتۆ،
باڵت گرت بۆ گەشتی ئاسۆ
کاتێ وتت:
با سەربەست بم منیش بۆخۆ
ئەوسا گیانە.. زۆر بەهیوام
رزگار دەبین
لەکۆشی گەرمی یەکسانی
دەس لەمل یەک..
لەژیانا، بەختیار دەبین