با کێلگەکان بێ باران بن
کۆمەڵە هۆنراوەیەک لە بەندیخانە نووسراوە
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
2 دقیقه
1028 مشاهده
١
مناڵێکم، سەعات تەمەنم دەژمێری و جیهان دەنگم ناگرێتەخۆوەکوو مەلێ، دابڕابێ، لە هێلانەی
هەستی زیندووم، دابڕاوە، لە شیلانی مەمیلەی تۆ
خۆشەویستم، با کەمتیاری، خوترمەی دەستی زەمانە
هەموو بەزی گیانی هەژار هەڵبواسێ
با دینارێک، ڕاوی گوڵەگەنم بکاو..
گیرفانی گڕ، با هاواری لەناو هەڵسێ
خۆشەویستم... با دەنووکی کۆتری سوور
لە پەرێزی زەمینی چاو، چینە بکا و، بارانی خۆر بخواتەوە
با تووکی کەو... بێتە سەرین، ڕیزبێ لەسەر هەرزاڵەی شەو
زریانی کێو... دەرگەی بەهار داخاتەوە
خۆشەویستم... چاک دەزانین
هەر بورغوی زوڵمی دوژمنە، سیلاک دەبێ
مێژووی مناڵی تووڕەییم... بە گاز گیانی دەکاتەوە
دەنگی من و هەرچی مەلە،
لە روباری تێکۆشانی، باڵدارەکان دەکاتەوە.
٢
خۆشەویستم، خۆشەویستیت.وەک ئیمپریالیستی دوێنێ، دورگەی دڵی داگیر کردوم
برینە هەژارەکانی گەل، لە ڕێکخراوی شیعری سوورا
گوند و شاری، نامەکانمی، لە باوەشی دەفتەرێکا..
داگیر کردووم
٣
خۆشەویستم... مناڵێکم..وەکو (مەسیح)... چرۆی زمان
لە زستانا، خۆنچەی ئاگر دەپشکوێنێ
مناڵێکم... وەکو (ئەیوب) وەکو،.. وەکو..
لە ناو گڵکۆی ئارامی خوڕ..
سواری کەشتی خەبات بوە و
لەتەک هەرچی کێوی بەرزە
چاڵی گزی و خەمی مێژو دەڕووخێنێ
وەکو شەماڵ..
بەری خۆڕاگرتنی گوڵ دەجوڵێنێ