بۆ سێ کیژۆڵەکەم
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
976 مشاهده
١
کیژۆڵەکان...جاران وا بوو...
گەر چۆلەکە... بفڕیبایە، بە ناو ڕەزی
کێوەکانتان
باڵی دەشکا.
گەر شەپۆلی پێکەنینتان
بڕژابایە، دەریای حەزی هیواکانتان
حەیاو دەتکا...
منی گەنجیش... وەک بولبلی باخی گریاو
باڵ شکاوی عەشقی (شەم)بووم
لە ناو هیوای ئاگرینی کیژۆڵەکان
گڕ بووم دەژیام
نەک ئەسرین ڕێژ
هەر خۆم چەم بووم.
کیژۆڵەکان... دەمویست خۆر بم
لە ناو کەلی سینگی کچا چاو هەڵبێنم
دەمویست خۆر بم، تۆقەی گوڵ بم
ئارەقەی شەرمی ناو بوخچەی ڕازی دڵ بم
دەمویست زامی داگیرساوی شۆخی بەند بم
تالە ئەشکی دەسگیرانی بیرەکانم
باڵی فڕینی بۆ بێنم
٢
کیژۆڵەکان... نووکەمرۆی ئافرەتێکمماچی ژیانی لێ دەکەم
خۆشەویستی ئافرەتێکم
لە شکری کیژی سەر دەمی، پێ زۆر دەکەم
ئەمڕۆ باوکی سێ کیژۆڵەم
باڵی فڕینی سەربەستی، سێ بچکۆڵەم
ئەو جۆگەیەم... شەپۆلی پێکەنینتانم لێ ڕەت دەبێ
تاکوو شەوەی بەر ئاگردان
دار لاستیکی، پەنجەی ڕقی شەکەت دەبێ