سێ گۆرانی لە ڕۆژێکدا
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
1059 مشاهده
تەراخۆما...
کاتێ تیشکی چاوێ دەگرێ
لە دەم چاوا... برژانگی سوور پەخش دەکرێ
ئاسۆی نیازی کوردی دیلیش
لە ژێر تەلارێکی ڕوخاو
تا بڕکا چاو..
چاوەڕوانی خۆرهەڵاتی خەباتێکە
خەمی ئاووس... وا بەتەمای ئاواتێکە
*
دەرۆزەکەر...
لە کۆڵانا، لە شەقاما
کاتێ نانێک داوا دەکا
بۆ پوولی بانگی خوا دەکا
ڕووی ژێر دەستی گەرووی هەژار
بانگی هێزی شۆڕش دەکا
داخی تینووی شاری برسی
وشەی ڕزگاری دەپرسی کرێکارێک...
لە مەیدانی بێکاریا
لە مەیدانی دارکاریا
تووڕە، تووڕە..گیرفان بەتاڵ
کاتێ بێ ئیش دێتەوە ماڵ
تاو دەداتە، یەغباری ڕەش
خۆر هەڵدێنێ بۆ... ئاسۆی گەش
وشەی شیعریش..
زۆربەی بیرە نووسراوەکان
لە مەیدانی چەوساوەکان
یەکێ نەبوو کاری پێ بێ
یا گوێی لێ بێ
بۆیە شیعری ئەمڕۆی شاعیر
دەنگی بەرزە..
لە میکرۆفۆنی کردارا
نابێ دیل بێ...
لە ناو دیواری بێزارا
کاتێ تیشکی چاوێ دەگرێ
لە دەم چاوا... برژانگی سوور پەخش دەکرێ
ئاسۆی نیازی کوردی دیلیش
لە ژێر تەلارێکی ڕوخاو
تا بڕکا چاو..
چاوەڕوانی خۆرهەڵاتی خەباتێکە
خەمی ئاووس... وا بەتەمای ئاواتێکە
*
دەرۆزەکەر...
لە کۆڵانا، لە شەقاما
کاتێ نانێک داوا دەکا
بۆ پوولی بانگی خوا دەکا
ڕووی ژێر دەستی گەرووی هەژار
بانگی هێزی شۆڕش دەکا
داخی تینووی شاری برسی
وشەی ڕزگاری دەپرسی
لە مەیدانی بێکاریا
لە مەیدانی دارکاریا
تووڕە، تووڕە..گیرفان بەتاڵ
کاتێ بێ ئیش دێتەوە ماڵ
تاو دەداتە، یەغباری ڕەش
خۆر هەڵدێنێ بۆ... ئاسۆی گەش
وشەی شیعریش..
زۆربەی بیرە نووسراوەکان
لە مەیدانی چەوساوەکان
یەکێ نەبوو کاری پێ بێ
یا گوێی لێ بێ
بۆیە شیعری ئەمڕۆی شاعیر
دەنگی بەرزە..
لە میکرۆفۆنی کردارا
نابێ دیل بێ...
لە ناو دیواری بێزارا