یەکی خست ڕۆژی ئەزەل دەستی قەزا

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  811 مشاهده
یەکی خست ڕۆژی ئەزەل دەستی قەزا
چیهرەیی بەختی من و زوڵفی سیا
گەر وەها عیشوەگەرە شاهیدی بەخت
بۆ کەفی بەختی غەریب نیلە حەنا
کەوتە دەست قامەتی سەروت بە تەرەب
لە خیابانی ئیرەم، نەشئونوما
عاریزی سەیقەلی میرئاتی دڵە
عەکسی ڕووت، دوایە بە ئایینە جەلا
وەکوو من پیرەهەنیش بەدبەختە
یا دەبێتە کەفەنم، یا بە کەوا
چونکە نەوعێکە وەفای یار و حوباب
لە ئەزەل هەردوو ڕجووعن بە هەوا
لە کەمین قەلبی دڵە تیپی موژەت
حیلەجۆ بۆ یێرشن ڕوو بە قەفا
مەکە «سالمتخلص» لە یەما جوهدی نەجات
قولزومی غەم نییە مەیدانی شەنا