کاکی چەڵەبی

بۆ وەستا عەبدوڵڵای چەڵەبی
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکه‌یی (1875-1945)
 1 دقیقه  444 مشاهده
کاکی چەڵەبی گەرچی جەوانێکی دروستی
ساحیب کەڕەم و هیممەت و بەخشایشی دەستی
چەن ساڵە دەبێ جارێ لە من بۆ چی نەپرسی
هەر بێخەبەری عاجز و مەغرووری و مەستی
حازر بە موهەییا بە ئەوا نەوبەتی تۆیە
زیاتر لەمە غافڵ مەبە لێم مەیخۆ بە خەستی
مەشهوورە دەڵێن «سوورە سمێڵان ببزێوە»
دەردت لە کەسانێ کە دەکەن بادە پەرەستی