تووتیی تەبعم

بۆ میرزا خەلیلی بللووری
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکه‌یی (1875-1945)
 1 دقیقه  459 مشاهده
زەبانی تووتیی تەبعم لەبەر بێ شەککەری تاڵە
گڕووی لێگرتووە وەک بۆ مەمک منداڵی یەک ساڵە
ئەگەر ئاغای بلووری نێو دەمی شیرین نەکا جا من
دەبێ بۆ کێ بنووسم ئەم خراپی شەرح و ئەحواڵە
ستارەی من لە ئەم ڕۆژانەدا کەوتۆتە تاریکی
تەماشا تۆ خوداکەی چۆنە ئەم بەخت و ئەم ئیقباڵە