خەڵیفەی شاهی زەنبیلی
بۆ خەڵیفە عوبەیدیللای ئیندرقاش
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکهیی (1875-1945)
1 دقیقه
819 مشاهده
تەماعم بوو بکەم مەدحی خەڵیفەی شاهی زەنبیلی
کە تێفکریم لە قووەت خاریجە تەشریح و تەفسیلی
سوئالم کرد لە ئوستادی تەبیعەت بۆچی بێدەنگی
گوتی چ بکەم تەخەییول ناکرێ تەسویر و تەشکیلی
فەقەت بیستوومە زۆر ئەهلی گوزەشت و عەفو و ئیغمازە
بە شەرتێ لێم نەڕەنجێ حازرم بۆ خەتم و تەکمیلی
لە باب و فەسڵی تەزویر و ڕیا هیند چوست و چالاکە
کە شەیتان خۆ دەپارێزێ لە مەکر و کەید و تەزلیلی
وەکوو جەردەی موسەللەح دەچتە سەر ڕێگای مسوڵمانان
بە ئیمان ئیکتیفا ناکا دەکا نەزعی سەراویلی
هەموو ڕۆژێ لە مەکتەبخانەیی تەدریس و تەدلیسی
دەنووسن سەد جەوازی نومرە یەک ڕوتبەی عەزازیلی
بە ڕیش و سووڕەت و عەممامە و شکڵی هەیوولایی
بە لەحنی نازک و قەولی ئەکازیب و ئەباتیلی
فریوی جاهلی وەحشی دەدا بێچارە نازانێ
مەقام و مەنزڵی ئیبلیسە ڕیش و پێچ و مەندیلی
ايامَن قُلتَ إِنَّ الشَّعرَ عِصيان وَ نُقصانعربی
لَكم اِحسانَكُم يا لائِمي نَقصي وَ ذَنبي ليعربی