دەزانم تۆ خەڵیفەی بەرحەقی

بۆ خەڵیفە عوبەیدیللای ئیندرقاش
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکه‌یی (1875-1945)
 2 دقیقه  786 مشاهده
ئەی جەنابی شێخ دەزانم تۆ خەڵیفەی بەرحەقی
وەک دەڵێن شەخسێکی ساحیب ئیحترام و ڕەونەقی
دەنگی زیکر و خەتم و تەهلیلت فەزای پڕ کردووە
زەلزەلەی خستۆتە خەیمەی بێ ستوونی ئەزرەقی
ئافەرین سەد ئافەرین بۆ غیرەت و بۆ هیممەتت
تۆ کە مەحسووری لە چوار لاوە کە چەپڵەت لێ تەقی
با وجوودی ئەم هەموو حەملە و فشار و گورگەڕاو
مەرکەزت خاڵی نەکرد وەک شێر لە مەیدانێ چەقی
با لە بەینی خۆم و خۆتدا پێت بڵێم عیللەت چ بوو
بەخت و ئیقباڵت سەعیدە گەرچی بۆخۆشت شەقی
مەوقعی سوڵح و سەفایە با شتێکت پێ بڵێم
نابێ عاجز بی لە حەق، گەر تۆ لە سەر ڕێگەی حەقی
گەرچی دەوڵەتمەند و ساحیب پووڵ و پارە و سەروەتی
مالیکی گامێش و مێش و گوێدرێژ و گوێلەقی
هەر لە وشتر تا دەگاتە کاوڕ و گیسک و فڕووج
دێتە بەر دەستت هەموو ڕۆژێ بە مفتە و بێحەقی
تَأْکُلُ ما تَشتَهیەِ، تَلبَسُ مِمَّا تَشاء
مِن حَریرٍ ناعِمٍ اَو سُندُسٍ وَاْستَبْرَقِ(۲)
گەرچی فەڕزەن جوملە ئەخلاقت هەموو چا بێ وەلی
دوور لە تۆ یا شێخ کەمێ نادان و نەختێ ئەحمەقی
تۆ وەکوو مێوی لەگەڵ ئەشخاسی بێ شەرم و ئەدەب
بۆ ئەدیبێکی وەکوو من بۆچی وا سەخت و ڕەقی
بۆ دەبێ تۆ بۆم بنێری یەک عەبای کۆن و ڕزیو
تا منیش مەجبوور ببم عەرزت بکەم تۆ لەقلەقی
دەوڵەت و ماڵی هەوایی میسلی ماڵی شیرکەتە
عالەمێک تێیدا شەریکە، تۆ نەتەنیا زیحەقی
من بە ئەمر و خواهیشی یەک سەییدی ساحیب شەرەف
بەحسی تۆ ناکەم ئەگەرچی موستەحەقق و ئەلیەقی
تۆش دەبێ یەک خەلعەتی شایستە بۆ حەققوسسکووت
یا بنێری یا بڕۆی بۆ مەندەلی و بۆ خانەقی
خزمەتی ئەشخاسی «شاعیر»لازمە عەقڵت ببێ
اِنَّهُم كَالسَّمِّ قَتّالٌ لِمَنْ لا يَتَّقِيعربی