بۆچی ئەترسم

از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 1 دقیقه  1125 مشاهده
دەرحەقی بۆچی ئەترسم بەخودا تا ئەمرێ
چی لە دەس نایە، مەگەر بێ گونی ئەسپم بگرێ
لە خەبیسی نییە میسلی کە وەکوو جەوهەری گوو
مەگەسی پێوە بنیشێ وەکوو سەگ پێی دەوەڕێ
پێی بڵێن بەو تەرەسە گەر لە عەلەیهیم بدوێ
بە فەویێ عەزلی ئەکەم، نابێ لەوێدا بتڕێ
پدەری نێرەکەر و مادەری وەک ماچەخەرە
کێ دەڵێ ئادەمە، کەربابە، وەکوو کەر دەزەڕێ
وەرە لادە لە شەڕی ئالەتی مەعهوودی ڕەزاتخلص
موقتەزای گرتنە تەبعی بەخودا پێت ئەگرێ