بۆچی ئەترسم

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1681 بینین
دەرحەقی بۆچی ئەترسم بەخودا تا ئەمرێ
چی لە دەس نایە، مەگەر بێ گونی ئەسپم بگرێ
لە خەبیسی نییە میسلی کە وەکوو جەوهەری گوو
مەگەسی پێوە بنیشێ وەکوو سەگ پێی دەوەڕێ
پێی بڵێن بەو تەرەسە گەر لە عەلەیهیم بدوێ
بە فەویێ عەزلی ئەکەم، نابێ لەوێدا بتڕێ
پدەری نێرەکەر و مادەری وەک ماچەخەرە
کێ دەڵێ ئادەمە، کەربابە، وەکوو کەر دەزەڕێ
وەرە لادە لە شەڕی ئالەتی مەعهوودی ڕەزاناسناوی ئەدەبی
موقتەزای گرتنە تەبعی بەخودا پێت ئەگرێ