ماینەکەی کوێخا عەلی
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
1 خولەک
1868 بینین
کێ چوزانێ کووچەڵەی سمتی شکاوە یا ملی
وا لە حاڵی حەلوەلادا ماینەکەی کوێخا عەلی
چووم بزانم ماوە، یاخۆ مردووە وەختێ کە دیم
شادەماری سستە نابزوێ ڕەگی قاچ و قولی
دام بە سەر خۆمدا گوتم وا حەسرەتا بۆ ماینە کوێت
دەک بەمیراتم کەوێ دەسبەند و هەوسار و جلی
نەبز و قاروورەی ئەگەر سەدجا تەماشا کا حەکیم
دەردی نازانێ چییە تاکو نەکا بێنی سلی
گەر ئیمامی عەسکەری نوێژی لەسەر کا لاییقە
چونکە موشتاقە بە وەسڵی ناڵەکانی چوار پەلی
کەسری ئەنفی دوشمنان و جەبری کەسری دۆستان
هەر بمێنێ چاکە بەخوا شێخ ڕەزا و کێری زلی