برازا عەزیزەکەم

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1849 بینین
ڕووم کردە بەزمی خاسی برازا عەزیزەکەم
ئەمشەو بەسەد تەوازوع و ئیخلاس و سەرکزی
ڕوانیم لە درزی قاپییەوە، خۆی و تابیعان
دانیشتبوون دوو ڕیزە لە دەوری خلەکەزی
دەتگوت تەمێ کرابوو بە مەخسووسی قاپییەوان
خۆی کرد بەنێرە تورک و وتی: «کیم بیلیر سزی؟تورکی»
پێم وت: "منم فڵانەکەسم، مامەشێخ ڕەزام
تانمزمیسن «خمیس أفندی» مگر بیزی؟تورکی"
ئەم سەددی بابە بۆ منە ئیزهاری کە بڕۆم
یان مەرحەمەت کە، حیزە لە سەرما گونم تەزی
ئەمجا بە کوردی هاتە تەکەللوم، وتی: بەڵێ
تۆ شێخی حیلەساز و قومارباز و کەردزی
وەختێ کە لەم موعامەلە زانیم غەرەز چییە
دەرحاڵ گەڕامە پاشەوە، ئەمما بە عاجزی