شێخ هۆمەر

از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 1 دقیقه  1020 مشاهده
هەر لە ناکاو زرمەیێ هات، کێی کورە؟ شێخ هۆمەرە
شێخی چی مردووت مرێ، بۆچت نەگوت جاشەکەرە
دەردی لوقمەی گرت لە ناکاو شێخە توهمەت کارەکە
ئەو قیافەت حیزەکەی هەیئەت وەکوو کەمتیارەکە
قۆخ وەهای لێ کرد، لە جێی قۆخ کاشکی پۆخی خواردبا
شێخەکەی، دەم چەوتەکەی، لچ گێڕەکەی، لێوخوارەکە
کوردە بێ نامووسەکەی، گۆرانە قوڕمساغەکەی
حیزەکەی، بێ دینەکەی، کەربابەکەی بێ عارەکە