ئەهلی سنە

از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 1 دقیقه  2565 مشاهده
سوپەری ئەهلی سنە بۆ شەڕی بێگانە تنە
خۆ بەخۆ شەڕ دەکەن و ئەسلەحەیان هەر بەتنە
ڕقی هەڵسا سنەیی دێ لە سولەیمانی ئەدا
ئافەرین ئەهلی سنە ئەم ڕقەتان هەر لە کنە
ئەهلی ئێمە کە چووە شاری سنە، حوکمە، ئەکا
بە دوو شاهی و قەرەپووڵێ ژنی کامیان مەزنە