هەزار ئەفسوون و جادووی پێوە ئاویزانە ئەم ڕیشە

هەجوی حەمەی وەستا فەتاح
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 1 دقیقه  4508 مشاهده
هەزار ئەفسوون و جادووی پێوە ئاویزانە ئەم ڕیشە
عیلاجی گەر ببێ یا گووزە یا گوێزانە ئەم ڕیشە
بە تەحریکی تەڵێکی سەد هەزار نەفسی بەکوشتن دا
ڕەئیسی حیلەکاران شای قوماربازانە ئەم ڕیشە
بە بای سەڕسەڕ لە شوێن خۆی ناجمێ ڕیشی ئەمەند سەختە
بە بێ حیکمەت نییە گەر جار بەجار لەرزانە ئەم ڕیشە
بەزاهیر سافە وەک زیوی سپی، ئەمما لە باتیندا
ڕەش و پیس مولووەس وەک بنی قازانە ئەم ڕیشە
بە مەکری ئەمڕەتێنێ حەزبکا هەر لێرە تا موکری
پەناهم دەی خودایا خاوەنی زۆرزانە ئەم ڕیشە
کە سەیرم کرد دەزانم شێخ لە من مەسروورە یاعاجز
حەمەی وەستا فەتاحشخص بۆ حاڵی من میزانە ئەم ڕیشە
هەزار هەوسار و دەسبەند و گوریسی لێ دروست ئەکرێ
بەسەد باتمان خوری گەر بیکڕی هەرزانە ئەم ڕیشە