زەماوەندی بەهار

پێنجخشتەکی خوالێخۆشبوو قازی کاکە حەمەی قزڵجی لەسەر غەزەڵی ئاوات
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
قازی کاکە حەمەی قزڵجی
 2 دقیقه  822 مشاهده
وەرن سۆفی! وەکوو دەروێش بکەونە گاڵەگاڵ ئەوشۆ
وەرە نێو باغی عیشرەت، ئەی نەمامی چاردەساڵ! ئەوشۆ
بدە جام و مەزەی ماچت لە کوڵم و لێوی ئاڵ ئەوشۆ
بە سروەت پێ دەڵێم چاوم! کزەی دێ بای شەماڵ ئەوشۆ
چزەی دێ جەرگی برژاوم بەبێ پۆلوو و زوخاڵ ئەوشۆ
دەری پیری موغان ئاوایە، قاپی مەیکەدە وازن
جحێڵ و پیر و منداڵ مەیگوسار و بادەپەردازن
سوراحی کەیل و موتریب مەست و ساقی سادە وو سازن
کوڕوکاڵ دەم بەخەندەن، کیژوکاڵ پڕ عیشوە وو نازن
بزەی دێ غەمزە وو ڕەمز و ئیشارەی چاوی کاڵ ئەوشۆ
زەماوەندی بەهارە، کاتی سەیران و شەق و گۆیە
سەبا بەربووکە، زاوا عەندەلیب، پەردە کەنار جۆیە
دەسا بولبول لە پێشوازا بخوێنە، داوەتی تۆیە!
سەراسەر فەڕشە چیمەن، بۆ قودوومی بووکی گوڵ، بۆیە
زمانی گرتووە هەر چەشنی تووتی، کوندە لاڵ ئەوشۆ
لە خەڵوەتخانەیی خاڵ و بەڵەکدا خاسەکەو جووتن
لە سەر سفرەی چەمەن، شەونم مەیە، گوڵ جامی یاقووتن
شنە و سروەی بەیان تێکەڵ هەناسەم بوون و ئەنگووتن
بە تەشریفی نەسیم، شەوبۆ و نێرگس پاکی پشکووتن
لە خۆشیان بولبول و قومری دەکەونە قیلوقاڵ ئەوشۆ
وەنەوشە لارەمل، داما لە مەیدانا بە تەنیایی
ئەوا نەسرین سەری بۆ پردەباز ڕۆنا، بە تەنیایی
ئەوا ڕۆژی لە قیس چوو عاشقی شەیدا بە تەنیایی
ئەوا هەر چاوەڕێیە نێرگسی شەهلا بە تەنیایی
بە جارێ بوو سپی چاوی بە ئوممێدی ویساڵ ئەوشۆ
شکۆفە پێکەنی ڕووی کردە سوێسن یانیها بگری
نەما ئەهریمەنی زستان، وەلاچوو شیددەت و قەهری
هەزار قەوس و قەزەح ڕابوو بە ڕەنگی تاووس و چەتری
بە دەنگی بولبول و قومری، تەماشا دڵ چلۆن دەگری!
دەڵێ بگرن بە دڵ قەدری، جەماڵی کیژوکاڵ ئەوشۆ
چنار گەییە چنوور، پێچرا سنەوبەر پەرچەم و سونبوڵ
ئەوی نەختێ لە کارا بوو گەیشتە مەقسەد و مەنزڵ
بەتەنیا هەر «قزڵجیتخلص» کەوتە دووی خێڵ و نەگەییە دڵ
«ئیمامیشخص»ش هەروەکوو بولبول بە هیوای پێکەنینی گوڵ
دەناڵێنێ لە سەر هەر چڵ، بە یادی خەتتوخاڵ ئەوشۆ