نامەی سەلاحەددین ئاشتی بۆ ئاوات

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سەلاحەددین ئاشتی
 1 دقیقه  525 مشاهده
سەلاحەددین ئاشتی خۆشەویستی ئاوات لە کاتی سەربازیدا کە لە شاری بووشیهرەوە ئەو شیعرانەی لەگەڵ نامەیەکی چەند لاپەڕەیی بۆ ئیمامی نووسیوە.
سەییدی پیرۆزی ئازیز! یادی تۆ دەمدا دنە
دڵ وەکوو پۆلوویە قوربان! تۆش کە لێم بوویە شنە
ڕێی ئەوین ئاورینگە، دێت و زێڕوەشانی لێ دەکا
خۆشەویستی ئارەزوویە بێ سنوور و گوڵچنە
من شەوم دایم بە دووی خورشیدی خاوەردا دەڕۆم
ئەی هەتاو! ڕاوەستە تاوێ، شەو خەریکی سووتنە
هەر بە دووتا دێم هەزاران جار بەجێم بێڵی و بڕۆی
شەم پەپوولەی چۆن نەوێ، ئەو وا مەبەستی دیتنە
پاڵ وەلاشیپانی دەرگاکەت دەدەم ئەوسا دەڵێم
پێک گەیشتنمان بە مەرگیشم تەواو بێ شیرنە
ئەو وتەی لێوتی بە نێوی نیشتمانێ کردەوە
زەردەیی ڕووناکییە، موژدەی لە کەل سەرکەوتنە
قەف قەفی کێو و چیا کوا بەرگری بیرم دەکا
ئاخری هەر پێ دەگەم ڕۆژێکی، ئاسۆ ئی منە