وەڵامی نووری بۆ ئاوات
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
مەحەمەد نووری
1 دقیقه
846 مشاهده
سەروەرم وا هەڵکەوت ئەوڕۆژە وا دەعوەت کرام!
لەش بەباری باری خستم بۆ نەخۆشخانەی برام
کۆڕی گەرمی هۆنەرانی ڕێ نەدام جەوری زەمان
بەختی نوستوو کاری خۆی کرد وا لە «ئاوات» هەڵبڕام
داری ویشکی بێ بەروبارم لە کێوپارەی ژیان
بۆ مەلی ڕێبواری شەو بێجێ وەبەر بیوران درام
هەوری غەم تاریک دەکا ڕۆژێ کە «نووری» دەرکەوێ
کەی لە نێو تەیمان و تانەی ڕێگراندا ئاشکرام؟
تۆی لە مەیدانی ئەدەبدا شاسواری بێ نەزیر
بۆ شنەی شەوگاری شێعریش تۆ چرای، من پاچرام
دەست و پێیان لێک دەدەم بۆوەی کە «ئاوات» سەرکەوێ
ڕۆژی ڕەش مەودای نەدامێ هەر بە زیندوویی مرام
دەرکی داوام داخراوە گوێچکەیی گەردوون کەڕە
خۆ دەنا ئاسانە ببیە ئاسمان دەنگ و هەرام