وەڵامی نووری بۆ ئاوات (١)

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
مەحەمەد نووری
 1 دقیقه  696 مشاهده
ئەی بە سەربەرزی ژیاوی لە هەموو کاتی حەیات!
ئەی نەوەستاوی لە هەنگاوی بەرەو بەرزی وڵات!
ئەی لە گوڵزاری ئەدەبدا گوڵی تێراوی بەیان!
ئەی لە ئاسمانی هونەردا دەشەکێ نێو و نەوات!
هیممەتی پیرە دەپێوێ هەموو مەودایی زەمان
پێ چیە بێت و نەبێ، ڕێگە چیە هات و نەهات؟
بەخودا مەستی هەواتە ئەوی هەستێکی هەیە
سەرە پێ بازە لە بەر پێت و دڵە پڕ لە هەوات
ویشکەرۆ ماوە دەروون و کپە مەڵبەندی وتار
قۆرغی قاڵاوە هەرێم چینە لە چی کا عەنقات
ئەو دڵەی کانگەیی هیوا بوو بە ئاوات دەژیا
لەتکە خوێنێکە لە خۆیدا دەتەپێ کات و سەعات
شەمی بێ«نووریتخلص» کوژاوەی شەوی تاریک و تەمم
وەرە ڕوونم کەوە ئەمجارە بە ئەنفاس و دوعات