وەڵامی سوارە ئێلخانیزادە بۆ ئاوات

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  791 مشاهده
نامەکەی نامی کە حاکی لوتفی سەرشار بوو گەیی
شێعری ڕێکت مەرهەمی قەلبی بریندار بوو گەیی
داری پڕ بەرگ و لقی دڵ زەرد و زار و وشک و ڕووت
شێعری ئاوداری جەنابت ئاوی جۆبار بوو گەیی
بۆ منی بەدبەخت و بێچارە و زەلیل و پڕ لە غەم
نامەکەت دەسکێک گوڵی بۆنخۆش و بێ خار بوو گەیی
واسیتەی قاسید لە وەختی فکر و ئەندێشە و خەیاڵ
کاغەزت بۆ من چەکیدەی فکری ئەحرار بوو گەیی
لوتفی بێ حەدد و حیسابت قووەتی ئیخلاسمە
شێعرەکانت باعیسی فرمێسکی خوێنبار بوو گەیی
من وەکوو حەزرەت لە شێعرا «کامیلتخلص» و بێ عەیب نیم
شێعری بێ عەیبت کە مایەی عوجبی حوززار بوو گەیی