نامەی حەقیقی بۆ «ئاوات» (٦)

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
حەقیقی
 1 دقیقه  723 مشاهده
دەمێکە دڵ لە دووریت ئاگرینە
خەمی هیجرت گڕێکی زۆر بەتینە
دەمێکە دڵ بە ئاواتت «ئیمامیشخص»
خەفەتبار و برینداری ئەوینە
ژیان، باوەڕ کە لای من ژانە بێ تۆ
ژیانی وا بەژان کەی نێوی ژینە؟
ئەوا ڕۆژی تەمەنمان گەییە ئاسۆ
دەمی پاڕانەوە و تۆبە و گرینە