نامەی حەقیقی بۆ «ئاوات» (٦)
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
حەقیقی
1 خولەک
724 بینین
دەمێکە دڵ لە دووریت ئاگرینە
خەمی هیجرت گڕێکی زۆر بەتینە
دەمێکە دڵ بە ئاواتت «ئیمامیکەس»
خەفەتبار و برینداری ئەوینە
ژیان، باوەڕ کە لای من ژانە بێ تۆ
ژیانی وا بەژان کەی نێوی ژینە؟
ئەوا ڕۆژی تەمەنمان گەییە ئاسۆ
دەمی پاڕانەوە و تۆبە و گرینە