وەڵامی حەقیقی
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
حەقیقی
1 خولەک
882 بینین
«ئیمامی»! نامەکەی نامی گەیشت و نامە سەرچاوم
لە دووری تۆ دەبارێ داییما فرمێسکی خوێناوم
بەبێ مانگی موبارەک لێم حەرامە چاوەکەم بێ تۆ
پڵاو و گۆشت و دۆڵمە و مەشکەفی و فڕنی و هەلیماوم
لەبەر ڕۆژوو نییە، دووری لە دینی تۆیە گەر مردووم
ئەجەل دەورم دەدات، هیوای ویسالی تۆیە گەر ماوم
ڕەفیقانت لە هیجرانت بەجارێکی هەموو سووتان
بە ناری عیشقی پاکی تۆ، بە تەنیا من نەسووتاوم
کە فەرمووتە: فیداتان بم، وەرن ڕۆژی هیلاکەتمە
چ حاجەت هاتوچۆ بەینی من و تۆ، بۆیە داماوم
لە قوللەی قەلبی یاران خەیمەیی نازت وەها هەڵدا
لە خانەخوێ و لە میوان، غەیری تۆ نایێتە بەرچاوم
لە ڕێگای عەشقی تۆدا ڕەهڕەوانت هیچی ناوەستن
هەموویان «کامیلکەس»ن وەک تۆن و هەر من سەر لەپێناوم
ئەگەر وابێ ئەوەی دۆستی «حەقیقیناسناوی ئەدەبی» بێ لەبیر ناچێ
بە قەولی «کاعەزیز»: بێت و نەیە، پێڵاوی سەرچاوم