نامەی ئاوات بۆ حەقیقی (٥)

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  528 بینین
ئەوا باکەی شەماڵ هێنای لە خزمەت یارەکەم کاغەز
بەخێر بێ ڕۆحی شیرینم گوڵی بێ خارەکەم کاغەز
بە قوربانی وەفات بم چاوەکەم، مەمنوونی ئەلتافم
کە لێت پرسیم و ناردت بۆ دڵەی ئاوارەکەم کاغەز
هەموو لەت لەت ببوو بەندی دڵم بێ لوتفەکەی یارم
دەوای کرد ناردی بۆ «کانیبەنشوێن»ێ دڵدارەکەم کاغەز
لەبەر ڕۆژوو نییە، بێ هێزی تۆم و دەردەداری تۆ
هەناوم هاتە بەر، بوویە دەوای ئازارەکەم کاغەز
لە بۆکانێ کە کانی گەورەکانە تۆش لەوێی بۆیە
سەرم بەرز و بڵیند بوو هات لەجێی «سەردار»ەکەم کاغەز
«حەقیقیکەس» تۆش حەقیقەت سەربڵیند و بەرز و ماقووڵی!
کە کردتە پەیکی ڕەحمەت بۆ دڵەی خەمبارەکەم کاغەز
ئەگەر دوورە «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» گوفتوگۆی بۆناکرێ جا چش
نییە فەرقی نزیک و دوور لەجێی گوفتارەکەم کاغەز